رووداو دیجیتاڵ
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاندووە، "شانازی بە هەرێمی کوردستانەوە دەکەین کە خەبات و قوربانییەکی زۆری داوە و رۆڵێکی دیاری هەبووە لە هێنانەدی سیستمی سیاسیی ئێستای عێراق." سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش سوپاسی رۆڵی گرنگی کردووە لە پشتیوانیکردنی لە مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24-05-2026 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان لە بەغدا لهگەڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له دیدارەکەدا راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماژەی بە گرنگیی سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا کردووە و گوتوویەتی، "شانازی بە هەرێمی کوردستانەوە دەکەین کە خەبات و قوربانییەکی زۆری داوە و رۆڵێکی دیاری لە هێنانەدی سیستمی سیاسیی ئێستای عێراق دا هەبووە."
هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان "سوپاسی رۆڵی گرنگیی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پشتیوانییەکەی لە مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان کرد."
لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا ئەوەش هاتووە، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێی فیدراڵ بۆ خزمەتکردنی گشت پێکهاتەکان بێ جیاوازی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای رێزگرتن لە دەستوور و سیستمی فیدراڵی و قەوارەی هەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوێنێوە بە سەرۆکایەتی شاندێک لە بەغدایە.
