ئیحسان تاهیر
هەمیشە دەڵێم خۆم لە هەر شتێک دەپارێزم بۆنی سیاسەتی لێبێت، بەڵام کە هەندێک شت دەبینم بەرگە ناگرم. تەنیا یەک پرسیار لەوانە دەکەم کە بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ مۆندیال خەریک بوو قورگیان دەدڕا، دەگریان، هەڵدەپەڕین، تەکبیرات و بڵڕۆح بلدەمیان بۆ دەکرد.
تەنیا لێیان دەپرسم ئەگەر نامۆ فازڵ، عێراقی بووایە و لەجیاتی ئاڵای کوردستان ئاڵای عێراقی لەو هەموو بۆنە جیهانییەدا بەرزبکردایە، ئێوە چیتان بۆ دەکرد؟!، خۆ دەکرا هەندێکتان لە خۆشی سەرکەوتنی عێراقی عەزیم جەڵتە لێتان بدات، ئەی بۆ نابینم بۆ ئەم کوڕە کوردە، ئەم پاڵەوانە، کە ناو و ئاڵای کوردستانی بردە سەر مانگ، کەستان دڵخۆش بێت؟١ بۆچی ئێوە بێدەنگن؟! سومن بوکمۆن و عومیۆن دانیشتوون!!
بیهێننە بەرچاوی خۆتان نامۆ خاوەن ناوێکی عەرەبی بووایە و ئاڵای عێراقی بەرزبکردایەتەوە، خەڵک و میدیای عێراقی چییان بۆ دەکرد؟ ئەی هاونیشتمانی و هاوزمانانی ناوە جوانە کوردییەکەی نامۆ، بۆچی هەمان شتی بۆ ناکەن؟
لە کوێی نێتفلێکسدا ئاڵای کوردستانتان بینیبوو؟ نامۆ ئەوەی بۆ هەموو کورد کرد... کەواتە...
بژی نامۆ. بژی بۆکسەکانی و بژی ئاڵا جوانەکەی دەستی
