رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە گرنگیی یەکڕیزیی نیشتمانی لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەکاندا کردەوە.
رۆژی یەکشەممە، 31ـی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵ، سەرکردایەتی، ئەندامان و تەواوی جەماوەری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا تیشکی خستە سەر بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، لەم یادەدا جەخت لە گرنگیی پێگەی هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکاتەوە بۆ چەسپاندنی لێکگەیشتن و یەکڕیزیی نیشتمانی.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە ئامانجی ئەو یەکڕیزییە دا و گوتی، پێویستە لایەنەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و کارکردنی پێکەوەییدا هەنگاو بنێن، "تاوەکو بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ کوردستان هەنگاو بنێین."
دەقی پەیامەکە:
ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵ، سەرکردایەتی، ئەندامان و تەواوی جهماوهری کۆمەڵی دادگەريی كوردستان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا، جهخت له گرنگیی پێگەی هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتهكانى كوردستان بۆ چەسپاندنی لێکگەیشتن و یەکڕیزیی نیشتمانی دەكهمهوه لهپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و کارکردنی پێکەوەییدا، تا بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ کوردستان هەنگاو بنێین.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/5/31
