رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد و جەختیان لە گرنگی بەردەوامی هاوئاهەنگییەکان کردەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 04-06-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەکە کۆنسووڵی تورکیاش بەشدار بوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێت، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی سیاسیی عێراق و پەرەپێدانی هاوکاریی دوو لایەنە، بەتایبەت لە بوارى ئابووری و بازرگانیدا، تاوتوێ کرا. لهمبارهيهوه جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی لە پێناو پاراستنی ئارامى و سەقامگیری کردەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "ههردوولا دەربارەی دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و ههوڵهكان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان، بیروڕایان گۆڕییەوە، هەروەها دیالۆگ و لێکگەیشتنى هەولێر ـ بەغدايان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، به پێويست زانى".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پرۆسهی ئاشتی له تورکیا، دوایين پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تيايدا هاوڕا بوون لهسهر گرنگیی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشە و ناکۆکییەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیرى.
له ديدارهكهدا بەڕێز ئەرمان تۆپچو، كونسوڵى گشتيى توركیا له ههرێمى كوردستان، ئاماده بوو.

.jpg&w=3840&q=75)
