رووداو دیجیتاڵ
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەقز ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارەوانی و کارمەندێکی شارەوانی سەقزیان بە تۆمەتی گەندەڵی، سەرپێچیی ئیداری و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دەستبەسەر کردووە.
رۆژی پینجشەممە، 4ی حوزەیرانی 2026، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو شارەوانیی سەقز رایگەیاند: "لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارەوانی و کارمەندێکی شارەوانی دەستبەسەر کراون."
ناو و پۆستی ئەو ئەو دوو کەسە بڵاونەکراوەتەوە.
میدیاکانی سەقز لە زاری بەرپرسانی ئەمنیی شارەکەوە بڵاویانکردووەتەوە، دەستبەسەرکردنی ئەو بەرپرسانەی شارەوانی لە درێژەی بەدواداچوون و دۆزینەوەی کەسانی گەندەڵ و سەرپێچیکارە لەنێو دامودەزگا حکومییەکاندا.
بەرپرسانی ئەمنی سەقز بە میدیاکانیان راگەیاندووە، پرۆسەی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن دەستیپێکردووە، رێکارەکانیش بۆ پاراستنی مافی خەڵک گیراوەتەبەر و دواتر خەڵک لە هۆکاری ئەو دەستبەسەرکردنانە ئاگادار دەکرێنەوە.
.jpg&w=3840&q=75)


