رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 04-06-2026 یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان هەزار و 27 حاجییە لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەگەڕێنەوە.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی حاجییان لە 10-06-2026 راست نین.
کاروان ستونی ئەوەشی خستەڕوو کە تاوەکو ئێستا دوایین وادەی گەڕانەوەی حاجییان دیاری نەکراوە.
حاجییان دوای تەواوکردنی رێوڕەسمی حەج، چوار رۆژ لە شاری مەدینە دەمێننەوە و دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
