رووداو دیجیتاڵ هونەرمەندی کورد، رۆژین، نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "لە ئامەد" بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم گۆرانییە "گەشتێکە بۆ دۆزینەوەی خۆم لەناو شەقامەکانی ئامەد دا". رۆژین، بە رووداوی راگەیاند، گۆرانیی "لە ئامەد" تەنیا گۆرانییەک نییە، بەڵکو گەشتێکە کە تێیدا لە شەقامەکانی ئامەد خۆی دۆزیوەتەوە. ئەو ئاماژەی بە بیرۆکەی گۆرانییەکەی دا و دەڵێت، بە قاوەیەکەوە و لە شەقامە دێرینەکانی ئامەد، ئاواز و وشەکانی گوتووە. رۆژین دەڵێت: "ئامەد بۆ من تەنیا شارێک نییە؛ بەڵکو واتای یادەوەری، حەسرەت، خۆڕاگری و گەرموگوڕییە". رۆژین هەروەها دەڵێت، "لە ئامەد" لەنێو ئەم هەستانەدا لەدایک بووە، بۆ ماوەی 4 ساڵ لەگەڵیدا گەورە بووە. هۆنراوە و ئاوازی "لە ئامەد" لەلایەن رۆژین خۆیەوە دانراوەو عەلی حەیدەر باشاک کاری دابەشکردنی مۆسیقای بۆ کردووە. رۆژین بەرهەمەکە وەک نامەیەک بۆ ئامەد و بۆ رۆحی مرۆڤ وەسف دەکات و دەڵێت، "هەندێک جار شارێک مرۆڤ هەموو یادگارییەکانت بیردەهێنێتەوە، بۆ من ئەو شارە ناوی ئامەدە".