رووداو دیجیتاڵ دوو رۆژی لەسەر یەکە نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن بەرزدەبێتەوە. دوێنێ نرخی دۆلار 1,800 تمەن بەرزبووەوە و گەیشتبووە 173,000 تمەن، ئەمڕۆ سێشەممە 1,100 تمەن بەرزبووەوە و ئێستا یەک دۆلار بە نرخی 174,100 تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەرزترین نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە 24 کاژمێری رابردوودا 176,400 تمەن و نزمترین نرخیشی لە ئاستی 172,200 تمەن کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە. نرخی ئێستای دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەراورد بە هەفتەی رابردوو 1.40% بەرزبووەتەوە، بەڵام لە شەش مانگی رابردوودا نزیکەی 45.45% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.