رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن، وەک دوێنێ رووی لە بەرزبوونەوە بووە.
نرخی دۆلار کە دوێنێ 1,100 تمەن بەرزبووەوە و و گەیشتە 174,100 تمەن، ئەمڕۆ دووشەممە 400 تمەنی دیکە بەرزبووەوە و ئێستا یەک دۆلار بەرامبەر بە 174,500 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزترین نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە 24 کاژێری رابردوودا 175,300 تمەن و نزمترین نرخیش 162,300 تمەن بووە کە کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە.
نرخی ئێستای دۆلار بەراورد بە هەفتەی رابردوو 1.69٪ دابەزینی پێوەدیارە، بەڵام لە 6 مانگی رابردوودا نزیکەی 53.74٪ بەرزبووەنەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
