رووداو دیجیتاڵ ئۆریلیۆ دی لاورێنتسی سەرۆکی یانەی ناپۆلیی ئیتاڵی، داوای گۆڕانکاریی گەورە لە شێواز و سیستمی تۆپی پێ لە جیهاندا دەکات و کۆمەڵێک بیرۆکەی شۆڕشگێڕانەی بۆ پێداچوونەوە بە هەموو شتەکانی تۆپی پێ خستووەتە روو. دی لاورێنتس لە نوێترین چاوپێکەونتیدا دەڵێ، یارییکردن بەو شێوازەی ئێستا زۆر درێژە، ئاماژەی بەوەداوە کە نەوەی ئێستا حەوسەڵەی ئەوەی نییە 90 خولەک تەماشای یارییەک بکات. دی لاورێنتس کە هەموو کات لێدوانی سەرنجڕاکێشی هەیە، دەڵێ، "یارییەکان زۆر درێژن و ماوەی نێوان گێمەکانیش زۆرن، ئەمە کێشەیە بۆ نەوەی ئێستا کە ئارامیی نییە و کاتێک لە تەلەڤیزیۆنەوە تەماشای یارییەکان دەکات، هەستدەکات ریتمەکەی خاوە".