رووداو دیجیتاڵ مەیدانی ئاژەڵانە لە هەولێر، هاونیشتمانییان روویان لە مەیدانەکە کردووە بۆ کڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی. لە ئایینی ئیسلام، قوربانیکردن لەسەر ئەو کەسانەیە کە توانای داراییان باشە، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا دەتوانرێت ئەنجامبدرێت، کە کاتەکەی لەدوای نوێژی جەژن لە یەکەم رۆژی جەژنەوە دەستپێدەکات و تاوەکو ئێوارەی چوارەم و دوا رۆژی جەژن دەبێت. رۆژی چوارشەممە، 27ی ئایاری 2026، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە. بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلام، لە دوای نوێژی جەژنەوە، موسڵمانان دەتوانن قوربانیی بکەن تاوەکو ئێوارەی چوارەم رۆژی جەژن.