رووداو دیجیتاڵ کاتێک گەنجێکی بێباک دەیویست ئەمریکا جێبهێڵێت و لە دانیمارک بە سادەیی بژی، بە "هەڵخەڵەتاندنێک" چووە نێو گرووپێکی میوزیکەوە کە دواتر بووە بەشێک لە مێژووی ئەمریکا. گرووپی جێفەرسن ئەێرپلەین (Jefferson Airplane) ئامادەکاری بۆ یادی 60 ساڵەی دامەزراندنیان دەکەن؛ ئەندامە ماوەکانی ئەم گرووپە ئەفسانەییە دەیانەوێت چیرۆکی سەرکەوتنەکانیان بۆ نەوەی نوێ بگێڕنەوە. گرووپی میوزیکیی جێفەرسن ئەێرپلەین لەڕێگەی چاوپێکەوتنی تایبەت و نوێکردنەوەی ئەرشیڤە میوزیکییەکانیانەوە دەیانەوێت چیرۆکی خۆیان بۆ نەوەکانی دوای خۆیان بگێڕنەوە. جۆرما کاوکۆنێن، تەمەن 85 ساڵ و یەکێک لە ئەندامە سەرەکییەکانی گرووپەکە، دەگەڕێتەوە بۆ 60 ساڵ لەمەوبەر؛ ئەو رۆژانەی هێشتا نەیدەزانی ناوی دەچێتە نێو مێژووی میوزیکی جیهانەوە. ئەو دەڵێت، ئێستا وەک "کارێکی هونەریی رەسەن" سەیری ئەو بەرهەمانە دەکەن کە لەو سەردەمەدا دروستیان کردووە.