رووداو دیجیتاڵ
تیپی بالەی یانەی سەنحاریب، گرێبەستی بەشێکی یاریزانەکانی نوێکردەوە و ئامادەکارییەکانی دەستپێدەکات بۆ ئەوەی پارێزگاری لە نازناوی وەرزی رابردووی بکات.
یانەکە ئامادەکارییەکانی بۆ خولی بالەی یانەکانی عێراق دەستپێکرد و یەکەم یەکەی مەشق و راهێنانی ئەنجامدا.
سەنحاریب، گرێبەستی لەگەڵ چەند یاریزانێکی نوێ واژۆکردووە و دەیەوێت بەهێزترەوە بچێتە نێو رکابەرییەکانی وەرزی نوێی خولی بالەی یانەکانی عێراق.
هەکار برقی، راهێنەری یانەی سەنحاریب بە رووداوی گوت "ئامانجمان تەنیا بردنەوەی نازناوی خولی عێراق نییە، بەڵکو دەمانەوێت نازناوی خولەکە ببەینەوە و بە تیپێکی بەهێزەوە بچینە پاڵەوانێتییەکانی دەرەوەش. وەرزی رابردوو زۆر بەهێزبووین و لە وەرزی نوێدا بەهێزتریش دەبین، کاتێک گرێبەستی یاریزانە نوێیەکان تەواو دەبن".
یانەی سەنحاریب، وەرزی رابردوو توانیی نازناوی بالەی خانمانی عێراق بباتەوە، بە ئامانجی پارێزگاریکردن لە نازناوەکەی ئامادەکارییەکانی دەستپێکرد و چەند یاریزانێکی نوێشی گواستووەتەوە.
