رافینیای بەرازیلی، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا، کەوتە سەرووی هەواڵەکان دوای دوورخستنەوەی تیپەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لەسەر دەستی ئاتلێتیکۆ مەدرید، هەرچەندە لە یارییەکەدا بەشداری نەکردبوو. بارسا لە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکە ماڵئاوایی کرد، سەرەڕای ئەوەی شەوی رابردوو سێشەممە لە یاریی گەڕانەوەدا بە ئەنجامی 2-1 لە ناو یاریگای ئاتلێتیکۆ مەدرید بردنەوەی بەدەستهێنا. بارسێلۆنا پێشتر لە یاریی چووندا کە هەفتەی رابردوو لە سپۆتیفای کامپ نو بەڕێوەچوو، بەئەنجامی 0-2 دۆڕابوو، بەوەش بەکۆی هەردوو یاری 2-3 ماڵئاوایی کرد.16px