رووداو دیجیتاڵ
رووداو خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئایاری 2026 بڵاودەکاتەوە کە دابەشکردنی سێ رۆژ دەخایەنێت.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، دابەشکردنی مووچە لە ئەمڕۆ 26-5-2026 دەستپێدەکات، بەم شێوەیە:
ئەمڕۆ
لە یەکەم رۆژی دابەشکردنی مووچەدا، ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن: (خانەنشینان، زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی تەندروستی).
رۆژی چوارشەممە 27-5-2026:
لە دووەم رۆژی دابەشکردنی مووچەدا، مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت: (خاوەن پێداویستیی تایبەت، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێریی دارایی، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سرووشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگریی فریاکەوتن، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی هەرێم).
رۆژی پێنجشەممە 28-5-2026
لە دوایین رۆژی دابەشکردنی مووچەدا، ئەم شوێنانە مووچەکانیان وەردەگرن: (وەزارەتی پێشمەرگە "دیوان و لیواکان"، فەرماندەیی دەڤەری 1 و 2، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش).
ئەپدەیت: کاژێر 13:32ی ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی بەفەرمی بڵاوکردەوە [وەکو لە خوارەوە دەردەکەوێت]، کە هەروەکو ئەوەیە رووداو پێشتر بڵاویکردەوە.

