رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەحمەد دەشتی، پێشمەرگەی دێرین و نووسەر و بێژەری ناسراوی رادیۆی دەنگی کوردستان، بڵاوکردەوە.
رۆژی چوارشەممە، 27ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەحمەد دەشتی کرد، کە پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالیای بارزانی بووە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: "بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر و نووسەر و بێژەری دێرینی رادیۆی دەنگی کوردستان ئەحمەد دەشتی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مەسرور بارزانی نزا دەکات "خودای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار، دۆست و هەڤاڵەکانی ببەخشێت".
دەقی پەیامەکە:
بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالیای بارزانیی نەمر و نووسەر و بێژەری دێرینی رادیۆی دەنگی کوردستان ئەحمەد دەشتی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆست و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.
