کوردستان18-11-2026
بەرپرسیار؛ جووتیارانی رۆڤیا لە شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان ناڕازین
بڕیارە سبەی، 19ـی تشرینی دووەمی 2026، لە ناحیەی رۆڤیای سەر بە پارێزگای دهۆک، 788 پارچە زەوی وەک قۆناخی یەکەم بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێت، بەڵام ئەم پرۆسەیە ناکۆکییەکی قووڵی لەنێوان بەشێک لە جووتیارانی سنوورەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتدا دروست کردووە. خاوەن موڵکەکان دەڵێن، شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان نادادپەروەرانەیە و مافیان پێشێل دەکات، لەبەرامبەردا، بەرپرسانی ئیداری و کشتوکاڵی جەخت لەسەر جێبەجێکردنی یاسا دەکەنەوە و رایدەگەیێنن کە سکاڵای جووتیاران لەلایەن دادگەوە رەتکراوەتەوە.