Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کولتوور

فیلمی (بەهەشت نابینی، ئەگەر ژن بتکوژێ) لە فێستیڤاڵی فیلمی (ڤێنس) نمایشکرا

پەیام سەربەست

پەیام سەربەست

08-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

‎ لە ماوەی كاركردنیدا لە تۆڕی میدیای رووداو، ڤیتی و فیچەری جۆراو جۆری ئامادەكردوون و بەخێرایی لە كاركەیدا پێشدەكەوێت. 

لە ئایاری 2019 لەگەڵ تیمێك لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە بۆ وڵاتی چین، لە ماوەی بیست رۆژدا چەندین فیچەری لەسەر ژیان و شوێنەوارە مێژووییەكان و پێشكەوتوویی چین لەڕووی تەكنەلۆژییەوە ئامادەكردن و بڵاوكرانەوە.

پەیام سەربەست
پەیام سەربەست08-09-2026

‎ لە ماوەی كاركردنیدا لە تۆڕی میدیای رووداو، ڤیتی و فیچەری جۆراو جۆری ئامادەكردوون و بەخێرایی لە كاركەیدا پێشدەكەوێت. 

لە ئایاری 2019 لەگەڵ تیمێك لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە بۆ وڵاتی چین، لە ماوەی بیست رۆژدا چەندین فیچەری لەسەر ژیان و شوێنەوارە مێژووییەكان و پێشكەوتوویی چین لەڕووی تەكنەلۆژییەوە ئامادەكردن و بڵاوكرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

تایلەر سویفت ریکۆردی خەڵاتەکانی MTV VMAs دەشکێنێت
کولتوور 29-09-2026

تایلەر سویفت ریکۆردی خەڵاتەکانی MTV VMAs دەشکێنێت

کچە دیزاینەرێکی کورد لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە و لە هەولێر ستایلی جلوبەرگی 400 ساڵ پێش ئێستای زیندووکردەوە
کولتوور 28-09-2026

کچە دیزاینەرێکی کورد لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە و لە هەولێر ستایلی جلوبەرگی 400 ساڵ پێش ئێستای زیندووکردەوە

حکومەتی پاکستان: بە دڵنیابوونەوە لە لابردنی دیمەنە نەگونجاوەکان، فیلمی "جۆیلاند" نمایش دەکرێتەوە
کولتوور 23-09-2026

حکومەتی پاکستان: بە دڵنیابوونەوە لە لابردنی دیمەنە نەگونجاوەکان، فیلمی "جۆیلاند" نمایش دەکرێتەوە

 

فیلمی (بەهەشت نابینی، ئەگەر ژن بتکوژێ) لە فێستیڤاڵی فیلمی (ڤێنس) نمایشکرا

رووداو دیجیتاڵ

ڤێنیس، ئیتاڵیا - کاست و دەرهێنەری فیلمی کوردی (بەهەشت نابینی ئەگەر ژن بتکوژێت)  لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس ئامادەبوون، کە یەکێکە لە گرنگترین فێستیڤاڵەکانی فیلم لە جیهاندا.

 
جلوبەرگی کوردی و قژی کچانی کورد لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵەکە دەدرەوشانەوە و لەکاتی رێوڕەسمەکەشدا، گۆرانیی (روومەتی وەک گوڵی بێگەرد) بە دەنگی هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیات، لە بڵندگۆکانی فێستیڤاڵ لێدەدرا.
هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەری فیلمەکە رایگەیاند: "پێموایە ئەم بەرهەمە یەکێک دەبێت لە 10 کاریگەرترین بەرهەمەکانی ئەم ساڵ لە هەموو جیهان. هەموو دنیا چاوەڕێی بینینی ئەم فیلمە دەکات."
دوای رێوڕەسمی فەرشی سوور، ئامادەبووان بۆ یەکەمین نمایشی جیهانیی فیلمەکە لە هۆڵی سەرەکیی فێستیڤاڵ، سالا گراندێ، نۆرەیان گرتبوو.
ئەلبێرتۆ باربێرا، بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس، سەرسامیی خۆی بە فیلمەکە نیشاندا و گوتی: "زۆر سەرسام بووین بە فیلمەکە، چاوەڕێی فیلمێکی ئاوا بەهێز و ناوازەمان نەدەکرد دەربارەی ئەم شەڕە و رۆڵی پێشمەرگە و خەڵکی کورد دژ بە داعش. بۆیە زۆر گرنگە ئەم فیلمە نیشان بدرێت و پاڵپشتیی بکەین."

رێزان حەمەساڵح، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا، ئامادەبوونی فیلمەکەی بە "رۆژێکی مێژوویی" بۆ کورد وەسفکرد و گوتی: "ئەو فیلمە کارێکە بە چەندین ساڵ کراوە، بەڵام بۆ ساڵانێکی دیکە دەنگدەداتەوە. هیوادارم بگاتە خەڵاتی ئۆسکار.."
فیلمی (بەهەشت نابینی ئەگەر ژن بتکوژێت) فیلمێکی ئاکشنە و ماوەکەی 110 خولەکە. هەر لەنێو فێستیڤاڵی ڤێنیسدا، فیلمەکە وەک بەربژێری فەرمیی عێراق بۆ خەڵاتی ئۆسکاری ئەم ساڵ ناسێندرا.

فیلمەکە باس لە کچە پێشمەرگەیەکی قەناس بەدەست دەکات کە بۆ رزگارکردنی خوشکە بچووکەکەی، بە نهێنی دزە دەکاتە نێو رێکخراوی داعش و رەتی دەکاتەوە لەبەردەم تاریکیدا سەردانەوێنێت. هەڵکەوت مستەفا دەڵێ، ئامانجی سەرەکیی "راکێشانی سەرنجی جیهان بووە بۆ قارەمانێتیی ژنی کورد."

دەرهێنەرەکە کە پێشتر بە فیلمەکانی (کلاسیکۆ) و دۆکیومێنتاریی (شاردنەوەی سەدام حوسێن) ناوبانگی دەرکردووە، ئاماژە بەوە دەکات، زۆر دڵخۆشە بە هەڵبژاردنی فیلمەکەی لەلایەن عێراقەوە و هیوادارە هەڵمەتێکی باشی بۆ بکرێت لە ئەمریکا.

بڕیارە رۆژی 22ـی ئەیلوولی 2026، ئەم بەرهەمە کە بە هاوبەشی لە نێوان کۆمپانیاکانی (هێنێ فیلم)ـی نەرویجی، (لا میدیا) لە هەرێمی کوردستان و (چیمنی پۆت)ـی سوێدی بەرهەمهێنراوە، لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش بکرێت.



بابەتی پەیوەندیدار

تایلەر سویفت ریکۆردی خەڵاتەکانی MTV VMAs دەشکێنێت
کولتوور 29-09-2026

تایلەر سویفت ریکۆردی خەڵاتەکانی MTV VMAs دەشکێنێت

کچە دیزاینەرێکی کورد لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە و لە هەولێر ستایلی جلوبەرگی 400 ساڵ پێش ئێستای زیندووکردەوە
کولتوور 28-09-2026

کچە دیزاینەرێکی کورد لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە و لە هەولێر ستایلی جلوبەرگی 400 ساڵ پێش ئێستای زیندووکردەوە

حکومەتی پاکستان: بە دڵنیابوونەوە لە لابردنی دیمەنە نەگونجاوەکان، فیلمی "جۆیلاند" نمایش دەکرێتەوە
کولتوور 23-09-2026

حکومەتی پاکستان: بە دڵنیابوونەوە لە لابردنی دیمەنە نەگونجاوەکان، فیلمی "جۆیلاند" نمایش دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە