Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پۆستەری شانۆگەریی لەچک

پۆستەری شانۆگەریی لەچک

هونەر

لە هەولێر شانۆگەریی "لەچک" برینەکانی دوای جەنگ پێشان دەدات

ئەستێرە غازی

ئەستێرە غازی

27-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەستێرە غازی
ئەستێرە غازی27-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هونەر سەلیم کۆنسێرت بۆ کەڕان دەنووسێت
هونەر30-09-2026

هونەر سەلیم کۆنسێرت بۆ کەڕان دەنووسێت

رزگار حەمە رەئووف میوزیکی (لادە بۆ ماڵی ئێمە)ی بڵاوکردەوە
هونەر25-09-2026

رزگار حەمە رەئووف میوزیکی (لادە بۆ ماڵی ئێمە)ی بڵاوکردەوە

کچێکی سنەیی بە دەف ژەنین هاوکاری بۆ قوتابییان کۆدەکاتەوە
هونەر23-09-2026

کچێکی سنەیی بە دەف ژەنین هاوکاری بۆ قوتابییان کۆدەکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ

لە شاری هەولێر، ئامادەکاری بۆ نمایشکردنی شانۆگەریی "لەچک" دەکرێت؛ بەرهەمەکە بە بەشداریی سێ ئەکتەر ،کاریگەری و کارەساتە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی دوای کۆتاییهاتنی جەنگ دەخاتەڕوو.


شادی عوسمان، ئەکتەری سەرەکیی شانۆگەرییەکە و قوتابی قۆناخی چوارەمی بەشی شانۆ لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین، بە رووداوی راگەیاند: "دەقی شانۆگەریی لەچک باس لەو زام و ئازارانە دەکات کە لە دوای کۆتاییهاتنی جەنگ لەنێو کۆمەڵگەدا بەجێدەمێنن؛ چیرۆکەکە باس لە ژنێک دەکات کە 17 ساڵ پێشتر، بە ناوی بەرگریکردن لە خاکەوە دەستدرێژیی کراوەتە سەر."

سەبارەت بە ئەزموونی خۆی لەم کارەدا، شادی عوسمان گوتی: "ئەوەی بۆ من زۆر نوێ و قورس بوو ئەوەیە کە لە ژیانی راستەقینەی خۆمدا منداڵم نییە، بەڵام لەم کارەدا رۆڵی دایکی کوڕێکی تەمەن 17 ساڵ دەگێڕم. بەرجەستەکردنی ئەو هەستە دایکایەتییە کارێکی ئاسان نەبوو، بەڵام دەرهێنەر لە ئەداکەم رازییە."

ئەو کچە ئەکتەرە تیشکی خستە سەر دۆخی شانۆ لە پایتەختی هەرێمی کوردستان و گوتی: "بەهۆی ئەوەی ئێستا بزووتنەوەی شانۆیی لە هەولێر تا رادەیەک لە دۆخێکی سستدایە، وەک ئەکتەرێکی ئەکادیمی بەردەوام هانی هاوڕێکانم دەدەم کار بکەن بۆ ئەوەی رۆحی شانۆ لەم شارەدا بە زیندوویی بمێنێتەوە."

شانۆگەریی "لەچک" لە دەرهێنان و دراماتۆرگیی مەولان حەمەدەمینە؛ دەقەکەی لە بەرهەمێکی ئەمین مەعلوف بە ناوی ئادریانای دایک و شیعری براکوژیی عەبدوڵڵا پەشێو وەرگیراوە. لە بەرهەمەکەدا هەریەکە لە ئەکتەران (زیاد کەریم، شادی عوسمان و ئەحمەد دلێر) رۆڵ دەگێڕن و بڕیارە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا لە شاری هەولێر نمایش بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

هونەر سەلیم کۆنسێرت بۆ کەڕان دەنووسێت
هونەر30-09-2026

هونەر سەلیم کۆنسێرت بۆ کەڕان دەنووسێت

رزگار حەمە رەئووف میوزیکی (لادە بۆ ماڵی ئێمە)ی بڵاوکردەوە
هونەر25-09-2026

رزگار حەمە رەئووف میوزیکی (لادە بۆ ماڵی ئێمە)ی بڵاوکردەوە

کچێکی سنەیی بە دەف ژەنین هاوکاری بۆ قوتابییان کۆدەکاتەوە
هونەر23-09-2026

کچێکی سنەیی بە دەف ژەنین هاوکاری بۆ قوتابییان کۆدەکاتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە