Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی ئەکادیمیای شاهانەیی زانستەکانی سوێد لە ستۆکهۆڵم، 7ـی تشرینی یەکەمی 2026. (وێنە: جۆناسان ناکستراند/ فرانس پرێس)

کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی ئەکادیمیای شاهانەیی زانستەکانی سوێد لە ستۆکهۆڵم، 7ـی تشرینی یەکەمی 2026. (وێنە: جۆناسان ناکستراند/ فرانس پرێس)

کولتوور

کێ خەڵاتی نۆبڵی وێژەی ئەمساڵ دەباتەوە؟ ژنانی ئەمریکای لاتین و کاریبی لە پێشەوەن

بژار زوبێر

بژار زوبێر

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەولێر رێز لە پێنج هونەرمەند گیرا
کولتوور 19-10-2026

لە هەولێر رێز لە پێنج هونەرمەند گیرا

کەمال محەممەد و هێمن حەمەساڵح دوێتێکیان بڵاوکردەوە
کولتوور 16-10-2026

کەمال محەممەد و هێمن حەمەساڵح دوێتێکیان بڵاوکردەوە

هونەرمەند تەیار عەلی: سێ پەیامی سەرەکیمان لە بەرهەمی نەوێرم هەیە، یەکێکیان گەیاندنی جوانیی زمانی کوردییە بە جیهان
کولتوور 06-10-2026

هونەرمەند تەیار عەلی: سێ پەیامی سەرەکیمان لە بەرهەمی نەوێرم هەیە، یەکێکیان گەیاندنی جوانیی زمانی کوردییە بە جیهان

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەکادیمیای سوێدی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی وێژە (ئەدەبیات) بۆ ساڵی 2026 رادەگەیێنێت. رەخنەگرانی جیهان پێشبینی دەکەن کە ئەمساڵ خەڵاتەکە بدرێتە نووسەرێکی ژن لە ناوچەی ئەمریکای لاتین یان دوورگەکانی کاریبی، تاوەکو ئەو نەریتە مێژووییە بشکێنرێت کە زۆربەی جار خەڵاتەکەی داوەتە پیاوانی ئەورووپا.

کێ چانسی زیاتری هەیە؟

لیستی ناوی بەربژێرانی نۆبڵ بۆ ماوەی 50 ساڵ بە تەواوی بە نهێنی دەمێنێتەوە، بەڵام لە نێو بازنەی ئەدەبیی جیهاندا ناوی چەند نووسەرێک زۆر بە گەرمی باس دەکرێن:

جامایکا کینکەید

یەکەم: جامایکا کینکەید

تەمەن 77 ساڵ

نووسەری بەناوبانگی ئەمریکی کە بە رەچەڵەک خەڵکی دوورگەی کاریبیی ئەنتیگوایە. رۆمانەکانی زیاتر باس لە کلتووری کاریبی، خێزان، داگیرکاری و کێشەی نەژادپەرستی دەکەن، بەتایبەت رۆمانی بەناوبانگی (لووسی). زۆربەی رەخنەگران دەڵێن، کاتی ئەوە هاتووە ئەم خەڵاتەی پێببەخشرێت.

وێنە: Sofie Sigrinn، 2019 ــ سەرچاوە / CC BY-SA 4.0

وێنەی ئەرشیفیی کان سووی لە تەمەنی گەنجیدا

دووەم: کان سووی

وێنەی ئەرشیفی لە تەمەنی گەنجیدا

نووسەری ناسراوی چینی، کە شێوازی نووسینە خەیاڵی و سەیرەکانی بە نووسینەکانی فرانتس کافکا بەراورد دەکرێت.

کان سووی: وێنەگری نەناسراو / سەرچاوە و زانیاری مۆڵەت. کافکا: وێنەی 1923، Public Domain / سەرچاوە

کریستینا ریڤێرا گارزا

سێیەم: کریستینا ریڤێرا گارزا

نووسەری دیاری وڵاتی مەکسیک.

وێنە: Larry D. Moore، 2024 ــ سەرچاوە / CC BY 4.0

سامەنتا شۆوێبلین

چوارەم: سامەنتا شۆوێبلین

تەمەن 48 ساڵ

نووسەری بەتوانای ئەرجەنتینی کە نوێنەرایەتیی ئەو نەوە نوێیەی ژنانی ئەمریکای لاتین دەکات کە بە شێوازێکی پڕ لە نهێنی و هەستبزوێن دەنووسن.

وێنە: Centro Cultural de España en Montevideo، 2018 ــ سەرچاوە / CC BY 2.0

بۆچی پێشبینی دەکرێت خەڵاتەکە بدرێتە ژنێک؟

لە ساڵی 1901ـەوە کە خەڵاتی نۆبڵ دەبەخشرێت، لە کۆی 122 براوەی خەڵاتی وێژە، تەنیا 18 کەسیان ژن بوون. هەروەها زۆربەی هەرە زۆری براوەکان نووسەرانی پیاوی رۆژئاوا و ئەورووپا بوون.

لە ساڵی 2018 ئەکادیمیای سوێدی بەهۆی ئابڕووچوونێکی دەستدرێژیی سێکسییەوە تووشی کێشەیەکی گەورە بوو و زۆربەی ئەندامەکانی گۆڕدران. لەو کاتەوە لێژنەکە هەوڵدەدات دادپەروەری و هاوسەنگی بپارێزێت، بە جۆرێک کە لە دوای ئەو ساڵەوە بە نزیکەیی ساڵ نا ساڵێک خەڵاتەکەی داوەتە ژنێک. لەبەر ئەوەی پارساڵ نووسەرێکی پیاو (لازلۆ کراسناحۆرکای لە هەنگاریا) خەڵاتەکەی بردەوە، چاوەڕوانیی زۆر هەیە کە ئەمساڵ ژنێک بیباتەوە.

هەروەها لە ساڵی 2010ـەوە (کاتێک  ماریۆ ڤارگاس یۆسا بردییەوە)، هیچ نووسەرێکی ئەمریکای باشوور نەبووەتە هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ.

نووسەرانی دیکەی نێو کێبڕکێکە

جگە لەوانە، ناوی چەند نووسەرێکی دیکەش دەهێنرێت وەک:

وێنەی ئەرشیفیی تۆماس پینچۆن، 1953

تۆماس پینچۆن

لە ئەمریکا

وێنەی ئەرشیفی، 1953 ــ Public Domain / سەرچاوە

هێنری ڤیلا-ماتاس

هێنری ڤیلا-ماتاس

لە ئیسپانیا

وێنە: Center for the Study of Europe، Boston University ــ سەرچاوە / CC BY-SA 2.0

جێرالد مۆرنان

جێرالد مۆرنان

لە ئوسترالیا

جێنی ئێرپێنبێک

جێنی ئێرپێنبێک

لە ئەڵمانیا

وێنە: Heike Huslage-Koch، 2018 ــ سەرچاوە / CC BY-SA 4.0

دوۆنگ تو هوۆنگ

دوۆنگ تو هوۆنگ

لە ڤیێتنام

وێنە: Ertezoute ــ سەرچاوە / CC BY-SA 4.0

جگە لە بەدەستهێنانی ناوبانگی جیهانی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی وێژە مەدالیایەکی زێڕ و بڕوانامەی فەرمی لەگەڵ بڕی نزیکەی 1.2 ملیۆن دۆلاری کاش وەردەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەولێر رێز لە پێنج هونەرمەند گیرا
کولتوور 19-10-2026

لە هەولێر رێز لە پێنج هونەرمەند گیرا

کەمال محەممەد و هێمن حەمەساڵح دوێتێکیان بڵاوکردەوە
کولتوور 16-10-2026

کەمال محەممەد و هێمن حەمەساڵح دوێتێکیان بڵاوکردەوە

هونەرمەند تەیار عەلی: سێ پەیامی سەرەکیمان لە بەرهەمی نەوێرم هەیە، یەکێکیان گەیاندنی جوانیی زمانی کوردییە بە جیهان
کولتوور 06-10-2026

هونەرمەند تەیار عەلی: سێ پەیامی سەرەکیمان لە بەرهەمی نەوێرم هەیە، یەکێکیان گەیاندنی جوانیی زمانی کوردییە بە جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە