رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەندی گۆرانیبێژ مەریوان سەفائەدین، نوێترین گۆرانیی خۆی بە ناوی (بۆ تۆ) بڵاودەکاتەوە کە ئاوازی خۆیەتی.
مەریوان سەفائەدین لەبارەی کلیپەکەیەوە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی، هۆنراوەی گۆرانییەکە مازیار فایەق نووسیویەتی و کلیپەکەش بە سپۆنسەری (مایا هۆڵدینگ گرووپ) کراوە و میکس و مایسترینگی ئازا پرۆدەکشنە.
هیمان رەسوڵیان کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکە کردووە و ژیریی دەستکردی کلیپەکە لەلایەن هێژا عەبدوڵڵاوە بووە.
تیمی گۆرانییەکە ئەمانەن:
کەمانچە: زانیار خەلیل
ساز: باڵا شێرزاد
ڤایۆلین: شاهۆ مورادی
مەریوان سەفائەدین بۆ رووداو گوتی: "چەند بەرهەمێکی دیکەم ئامادەن بۆ بڵاوکردنەوە و رەنگە بڵاوکردنەوەیان بکەوێتە ساڵی داهاتوو."
مەریوان سەفائەدین، ساڵی 1972 لە هەڵەبجە لەدایکبووە، ساڵی 1991 دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە و تاوەکو ئێستا نزیکەی 50 گۆرانی بە کلیپ و دەنگ بڵاوکردووەتەوە.
یەکەم بەرهەمی ئەو هونەرمەندە کە دەنگدانەوە هەبوو، گۆرانیی (هەی باوە باوە) بوو کە لە ساڵی 1993 لە بەرنامەی کەشکۆڵ بڵاویکردەوە.
مەریوان سەفائەدین، یەکێک بوو لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کورد کە چەندین کۆنسێرتی لەگەڵ تیپەکە لە ھەردوو شاری ھەولێر و سلێمانی کردووە.
دوو ئەلبوومی بەناوەکانی (دیە لە 2002) و (جێژوان لە 2006) بڵاوکردووتەوە. ئەمە جگە لەوەی کە چەندین گۆرانییشی بە شێوەی تاک بڵاو کردووەتەوە.
.jpeg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)