Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیاسپۆرا

پاڵەوانێتیی گەنجێکی کەرکووکی لە ویلایەتێکی ئەمریکا دەنگدەداتەوە

شەوقی کانەبی

شەوقی کانەبی

02-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شەوقی کانەبی
شەوقی کانەبی02-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی زولفەقار 30 ساڵە ناتوانێ سەردانی کوردستان بکاتەوە
دیاسپۆرا16-10-2026

عەلی زولفەقار 30 ساڵە ناتوانێ سەردانی کوردستان بکاتەوە

نووسەرێکی فینلاندی 11 ساڵ لێکۆڵینەوە لەسەر کورد دەکات و کتێبێک بڵاودەکاتەوە
دیاسپۆرا16-10-2026

نووسەرێکی فینلاندی 11 ساڵ لێکۆڵینەوە لەسەر کورد دەکات و کتێبێک بڵاودەکاتەوە

دوو هاوژینی کورد چارەسەری ئەستێرەکانی ئەڵمانیا دەکەن
دیاسپۆرا16-10-2026

دوو هاوژینی کورد چارەسەری ئەستێرەکانی ئەڵمانیا دەکەن

رووداو دیجیتاڵ

گەنجێکی کوردی خەڵکی کەرکووک لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریکا، دوای تێپەڕاندنی چەندین قۆناخی سەخت و وەرگرتنی خەڵاتی رێزلێنان لەسەر ئاستی ویلایەتەکە، پلەی "چیف مارشاڵ"ی بەدەستهێنا و ئێستا سەرپەرشتی بنکەیەکی پۆلیس دەکات.

محەممەد ساڵەیی، گەنجێکی کوردستانییە، لە ئامادەیییەوە چوەتە ئەمریکا و لەگەڵ خوێندن، لە چێشتخانە کاری کردووە و خەریکی وەرزشی بۆکسێنیش بووە. ئەو هاونیشتمانییە دواتر چووەتە زانکۆ و بەشی یاسا و دادپەروەری تەواو کردووە و رووی لە راهێنانەکانی پۆلیس کردووە.

لە سەرەتای چوونە نێو راهێنانەکانی پۆلیس، ساڵەیی توانی خەڵاتی لێهاتوویی جەستەیی لەنێو 30 راهێنراودا بەدەستبهێنێت. ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت: "زۆر شانازیم پێوە دەکرد، لەبەر ئەوەی لەگەڵ نزیکەی 30 کەسی دیکە لەو راهێنانە بەشداریم کردبوو."

هاونیشتمانییەکە لە ماوەی کارکردنیشیدا ئەزموونێکی زۆری لە رووبەڕووبوونەوەی باندەکانی مادەی هۆشبەر و گرووپە تووندوتیژەکان کۆکردووەتەوە.

سەبارەت بە ئەرکی ئێستای، محەممەد ساڵەیی ئاماژە بەوە دەکات کە وەک «چیف مارشاڵ» سەرپەرشتی ئۆفیسەکە و چاودێری تەواوی کارەکان دەکات. ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت: "لێرە بەدوای دۆسیە و کێشەکانی خەڵکدا دەچین، لە هەمان کاتدا ئەگەر بنکەکانی دیکە لە هەر شارێکی جۆرجیا پێویستیان بە یارمەتی بێت، هاوکارییان دەکەین."

لە ئەرکە مەیدانییەکانیدا، ئەم گەنجە کوردە چەندین کاری ئازایانەی ئەنجامداوە. لە یەکێک لە رووداوەکاندا، ژنێکی بەتەمەنی لەنێو خانوویەکی گڕگڕتوودا لەنێو ئاگر رزگارکردووە. ساڵەیی لەبارەی ئەو رووداوەوە دەڵێت: "گوێم لە دەنگی ئافرەتێکی بەتەمەن بوو داوای یارمەتی دەکرد، دووکەڵێکی زۆر هەبوو و نەوەستام تاوەکو ئاگرکوژێنەوە بێت، چوومە ژوورەوە و لە خانووەکە هێنامە دەرەوە و رزگارم کرد."

لە رووداوێکی دیکەدا، ئەو هاونیشتمانییە رووبەڕووی کەسێک بووەوە کە هەوڵی رفاندنی ژنێکی دەدا و ژنەکەی رزگارکرد. بەهۆی ئەو ئازایەتیەی، خەڵاتی لەسەر ئاستی ویلایەتی جۆرجیا پێبەخشراوە. هەروەها لە ساڵی 2025 وەک باشترین پۆلیس لە شاری مانچستەر دەستنیشانکرا.

سەرەڕای ساردکردنەوەی لەلایەن دەوروبەریەوە بەهۆی ناوەکەی و ناسنامەکەیەوە، بەڵام سوور بووە لەسەر بەدیهێنانی ئامانجەکەی. محەممەد لەو بارەوە پەیامێک ئاراستەی گەنجان دەکات و دەڵێت: "کە یەکەمجار بەتەمای ئەم کارە بووم، هەندێک کەس پێیان گوتم تۆ وەرناگیریێت لەبەر ئەوەی ناوت محەممەدە، بەڵام گوێم پێنەدان و بەردەوام بووم، داوا لەوانیش دەکەم بەردەوام بن و گوێ لە خەڵک نەگرن."

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی زولفەقار 30 ساڵە ناتوانێ سەردانی کوردستان بکاتەوە
دیاسپۆرا16-10-2026

عەلی زولفەقار 30 ساڵە ناتوانێ سەردانی کوردستان بکاتەوە

نووسەرێکی فینلاندی 11 ساڵ لێکۆڵینەوە لەسەر کورد دەکات و کتێبێک بڵاودەکاتەوە
دیاسپۆرا16-10-2026

نووسەرێکی فینلاندی 11 ساڵ لێکۆڵینەوە لەسەر کورد دەکات و کتێبێک بڵاودەکاتەوە

دوو هاوژینی کورد چارەسەری ئەستێرەکانی ئەڵمانیا دەکەن
دیاسپۆرا16-10-2026

دوو هاوژینی کورد چارەسەری ئەستێرەکانی ئەڵمانیا دەکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە