Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیاسپۆرا

رەگەزپەرستی دژی کورد لە ئەڵمانیا زیاد دەکات

شەوقی کانەبی

شەوقی کانەبی

02-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شەوقی کانەبی
شەوقی کانەبی02-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی زولفەقار 30 ساڵە ناتوانێ سەردانی کوردستان بکاتەوە
دیاسپۆرا16-10-2026

عەلی زولفەقار 30 ساڵە ناتوانێ سەردانی کوردستان بکاتەوە

نووسەرێکی فینلاندی 11 ساڵ لێکۆڵینەوە لەسەر کورد دەکات و کتێبێک بڵاودەکاتەوە
دیاسپۆرا16-10-2026

نووسەرێکی فینلاندی 11 ساڵ لێکۆڵینەوە لەسەر کورد دەکات و کتێبێک بڵاودەکاتەوە

دوو هاوژینی کورد چارەسەری ئەستێرەکانی ئەڵمانیا دەکەن
دیاسپۆرا16-10-2026

دوو هاوژینی کورد چارەسەری ئەستێرەکانی ئەڵمانیا دەکەن

رووداو دیجیتاڵ

رەگەزپەرستی دژی کورد لە ئەڵمانیا زیادی کردووە و ناوەندێکی تۆمارکردنی تایبەتمەند ئاشکرای دەکات لە ساڵی 2025دا 438 کردەوەی رەگەزپەرستی بەرامبەر کورد تۆمار کراون، لە کاتێکدا لە ساڵی 2024دا ژمارەکە 217 رووداو بووە. 

بەپێی ئامار و داتاکانی دامەزراوەی تۆمارکردنی رەگەزپەرستی دژی کورد، زۆربەی ئەو بێزارکردن و پێشێلکارییانەی بەرامبەر دیاسپۆرای کوردی لە ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێن، لەلایەن راستڕەوە ئەڵمانییەکانەوە نین، بەڵکو لەلایەن نەتەوەپەرست و پەنابەرانی وڵاتانی ناوچەکەوەن.

پەسار هاریکی، ئەندامی دامەزراوەی دژە رەگەزپەرستی بەرامبەر کورد لە ئەڵمانیا بە بەرنامەی دیاسپۆرای راگەیاند: "لە ساڵی 2024دا 217 کردەوەی رەگەزپەرستی دژی کورد تۆمارکرابوون، بەڵام بۆ ساڵی 2025 ئەو ژمارەیە زیادی کردووە بۆ 438 دانە کە لەسەر پەیجی ئێمە راپۆرت کراون". 

سەبارەت بە هۆکاری زیادبوونی رەگەزپەرستییەکان، پەسار هاریکی روونیکردەوە: "زیادبوونەکە بەشێکی بەهۆی ئەوەوەیە کە لە ساڵی دووەمی کارکردنماندا خەڵک زیاتر ئاگاداری کارەکانمان بوون و متمانەیان پەیدا کردووە، رووداوەکان و پێشێلکارییەکانیان پێ راگەیاندووین و ئێمەش تۆمارمانکردوون". 

لەبارەی جۆری رەگەزپەرستییەکەوە، هاریکی رایگەیاند کە کێشەکان پەیوەستن بە ناسنامە، زمان، کولتووری کوردی یان هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و گوتی: "زیاتر لە 41%ی کردوەکانی رەگەزپەرستی دژی کورد لەلایەن فاشیست و ناسیۆنالیستەکانی تورکەوە ئەنجام دراون، دوای ئەوانیش ناسیۆنالیستە عەرەبەکان و گرووپە ئیسلامییەکان دێن". 

تۆمارکردنی ئەم داتایانە لەلایەن سەنتەرەکەوە بە مەبەستی پێشکێشکردنیانە بە پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا، تاوەکو هەڵوێستی یاسایی و سیاسی بەرامبەر جیاکاری و رەگەزپەرستی دژی کورد لە ئەوروپا وەربگیرێ.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی زولفەقار 30 ساڵە ناتوانێ سەردانی کوردستان بکاتەوە
دیاسپۆرا16-10-2026

عەلی زولفەقار 30 ساڵە ناتوانێ سەردانی کوردستان بکاتەوە

نووسەرێکی فینلاندی 11 ساڵ لێکۆڵینەوە لەسەر کورد دەکات و کتێبێک بڵاودەکاتەوە
دیاسپۆرا16-10-2026

نووسەرێکی فینلاندی 11 ساڵ لێکۆڵینەوە لەسەر کورد دەکات و کتێبێک بڵاودەکاتەوە

دوو هاوژینی کورد چارەسەری ئەستێرەکانی ئەڵمانیا دەکەن
دیاسپۆرا16-10-2026

دوو هاوژینی کورد چارەسەری ئەستێرەکانی ئەڵمانیا دەکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە