Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

د. محەممەد ئەمین، پسپۆڕی بازاڕە داراییەکان

د. محەممەد ئەمین، پسپۆڕی بازاڕە داراییەکان

د. ترەیدەر

35 دۆلار بۆ ئۆنسەیەک زیو... د. ترەیدەر: نرخی زێڕ و زیو زیاتر دادەبەزن

زانیار بەهادین

زانیار بەهادین

15-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زانیار بەهادین
زانیار بەهادین15-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

د. ترەیدەر: نرخی بیتکۆین و یۆریۆ دادەبەزن
د. ترەیدەر18-10-2026

د. ترەیدەر: نرخی بیتکۆین و یۆریۆ دادەبەزن

زێڕ و زیو بە چەند بکڕین؟
د. ترەیدەر13-10-2026

زێڕ و زیو بە چەند بکڕین؟

د. ترەیدەر: دابەزینی نرخی دینار، هەڕەشەیە بۆ سەرمایەی نێوخۆیی و وەبەرهێنان
د. ترەیدەر11-10-2026

د. ترەیدەر: دابەزینی نرخی دینار، هەڕەشەیە بۆ سەرمایەی نێوخۆیی و وەبەرهێنان

رووداو دیجیتاڵ 

 

نرخی زێڕ و زیو لە بازاڕەکانی جیهان روویان لە دابەزینە، د. ترەیدەر دەڵێت، زێڕ و زیو زیاتر دابەزن، بە جۆرێک دەکرێت نرخی ئۆنسەیەک زیو بگاتە 35 دۆلار.

رۆژی 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، د. محەممەد ئەمین، پسپۆڕی بازاڕە داراییەکان، کە بە "د. ترەیدەر ناسراوە" لە کاتی شرۆڤەی لەگەڵ محەممەد شێخ فاتیح پێشکێشکاری ئابووری رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی پێنوێنیی نرخەکانی بەکاربەر (CPI) لە مانگی ئەیلوول دەریانخستووە کە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە لە رابردوو بێهۆکار نەبووە، چونکە پێشتر تەنیا گرانی سووتەمەنی هەبووە، بەڵام ئێستا گرانی بابەتەکانی دیکەشی گرتووەتەوە.

داتاکانی نووسینگەی ئاماری کاری ئەمریکا دەریانخستووە کە پێنوێنیی نرخەکانی بەکاربەر (CPI) لە مانگی ئەیلوول دا لەسەر بنەمای مانگانە بە رێژەی 0.6% بەرزبووەتەوە، کە ئەمەش خێراترین ئاستی بەرزبوونەوەیە لە دوای مانگی نیسانەوە و هۆکاری سەرەکیی ئەمەش بۆ بەرزبوونەوەی تێچووی وزە دەگەڕێتەوە.

ئەم ئامارە بەرزانەی هەڵاوسان وایان لە وەبەرهێنەران کرد پێشبینییەکانیان بۆ ئەگەری بەرزکردنەوەی رێژەی سوود لە کۆبوونەوەی مانگی تشرینی یەکەمی بانکی ناوەندی بۆ نزیکەی 30% زیاد بکەن. لە دوای پەککەوتنی خستنەڕووی وزە بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران لە کۆتایی مانگی شوباتەوە، زێڕ زیاتر لە 20%ـی بەهای خۆی لەدەستداوە، چونکە ئەم قەیرانە بووە هۆی هەڵکشانی هەڵاوسانی جیهانی و بەرزکردنەوەی رێژەی سوود لەلایەن بانکە ناوەندییەکانەوە.

رۆژی 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، نرخی ئۆنسەیەک زیو بە 56 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد سەرەتای ئەم هەفتەیە نزیکەی 5 دۆلار رووی لە دابەزین کردووە، د. ترەیدەر گوتی، "هۆکاری کەمبوونەوەی نرخی زیو کەمبوونەوەی داواکاری کڕین و بەکارهێنەرانە".

بە گوتەی د.ترەیدەر دابەزینی نرخی زیو بەردەوام دەبێت تاوەکو دەگاتە نرخێکی کەمتر کە بازرگانە گەورەکان چاوەڕوانی دەکەن.

باسی لەوەشكرد، ئاماژەکان دابەزینی نرخی زیو نیشان دەدەن، بۆیە دەکرێت نرخەکەی تاوەکو 35 دۆلاریش دابەزێت.

هەرچی تایبەتە نرخی زێڕ ئێستا کانزا زەردەکەش رووی بەرەو دابەزینە، هەر ئۆنسەیەکی بە 4 هەزار و 158 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

د. ترەیدەر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، شکاندنی نرخی 4 هەزار دۆلار بۆ زێڕ قورس نییە و چاوەڕوان دەکرێت نرخی باشتریش ببینێت.
ئێستا چاوی وەبەرهێنەران لەسەر پەیامەکانی کێڤن وارش، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکایە، پێش ئەوەی بانکەکە رۆژی شەممە بچێتە قۆناخی بێدەنگیی میدیاییەوە بۆ کۆبوونەوەی دیاریکردنی سیاسەتی نەختی لە 27 و 28ـی تشرینی یەکەم.

بڕیارە درەنگانی رۆژی پێنجشەممە بە کاتی نیویۆرک، وارش لە میانی کۆبوونەوەکانی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو لە بانکۆک وتارێک پێشکەش بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

د. ترەیدەر: نرخی بیتکۆین و یۆریۆ دادەبەزن
د. ترەیدەر18-10-2026

د. ترەیدەر: نرخی بیتکۆین و یۆریۆ دادەبەزن

زێڕ و زیو بە چەند بکڕین؟
د. ترەیدەر13-10-2026

زێڕ و زیو بە چەند بکڕین؟

د. ترەیدەر: دابەزینی نرخی دینار، هەڕەشەیە بۆ سەرمایەی نێوخۆیی و وەبەرهێنان
د. ترەیدەر11-10-2026

د. ترەیدەر: دابەزینی نرخی دینار، هەڕەشەیە بۆ سەرمایەی نێوخۆیی و وەبەرهێنان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە