نرخی زێڕ ئەمرۆ دووشەممە، لە یەکەم رۆژی مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا دابەزی. ئۆنسەی بە 4,518 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، هۆکاری دابەزینی نرخی زێر بۆ بەهێزبوونەوەی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو دەگەڕێتەوە. ئەوە لەکاتێکدا وەبەرهێنەران چاوەڕێی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکەن سەبارەت بە پێشنیاری رێککەوتنێک بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران.
نرخی زێڕ ئەمرۆ بە ڕێژەی 0.4% دابەزی و گەیشتە 4,518 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، ئەمەش دوای ئەوەی لە رۆژی هەینی بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو هەفتەدا تۆمارکردبوو. نرخی زێر بۆ رادەستکردنی لە مانگی 8 دا بە ڕێژەی 1% دابەزی و گەیشتە 4,548 دۆلار.


