بۆ یەکەمین جار دوای یازدە ساڵ لە زیادبوونی بەردەوام، وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا پێشبینی دەکات ئەم وەرزە بەرهەمی برنج لەسەرانسەری جیهان کەمبێتەوە و 537 ملیۆن و 800 هەزار تۆن بەرهەمبهێنرێت.
وەرزی پێشوو بە 542 ملیۆن و 800 هەزار تۆن، گەیشتبووە ئاستێکی پێوانەیی.
بەرهەمی برنج لە جیهان بۆ ساڵی 2026 – 2027 بە 537.8 ملیۆن تۆن خەمڵێندراوە، لە کاتێکدا بەرهەمی ساڵی 2025 – 2026 بە 542.8 ملیۆن تۆن خەمڵێندرابوو.
دوور لەو ناوچانە، لە باشووری کوردستان پێشبینییەکان گەشبینن.
جوتیارانی گوندی دولێجانی گەورە لە سنووری قەزای بەردەڕەش، گەشبینن کە بەرهەمی رەنج و ماندووبوونیان بەروبوومێکی جوان و گیرفانێکی پڕ دەبێت.
ئەشقی عەبدولرەحمان، جوتیاری برنج لە قەزای بەردەڕەش دەڵێت: ئەم ساڵ بارانی زۆر باریوە. پێشبینی دەکەین هەر دۆنمێک 1.5 تا 2 تۆن بەرهەم بدات.
هیندستانیش هەرچەندە بە بەرهەمهێنەری یەکەمی جیهان دەمێنێتەوە، مەزەندە دەکرێت ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵییەوە خەرمانی برنجەکەی بچووکتر بێتەوە.


