رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن، بە پێچەوانەی دوێنێ، رووی لە دابەزین کردووە.
دۆلاری ئەمریکی کە دوێنێ 600 تمەن بەرزبووەوە و گەیشتبووە 174,300 تمەن، ئەمڕۆ پێنجشەممە 300 تمەن دابەزی و گەیشتە 174,000 تمەن.
بەرزترین نرخی دۆلار لە 24 کاژێری رابردوودا 181,500 تمەن و نزمترین نرخ 171,700 تمەن بووە.
نرخی ئێستای دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەراورد بە هەفتەی رابردوو 0.12% زیادبوونی پێوەدیارە، بەڵام لە 6 مانگی رابردوودا نزیکەی 42.56% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.


.jpg&w=3840&q=75)
