Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
ئابووری

زیادبوونى هەناردەى نەوت بە نرخى "داشکێنراو" دۆخى دارایی عێراق بەرەو باشبوون دەبات

هەستیار قادر

هەستیار قادر

08-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر08-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

رووداو دیجیتاڵ 

بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوتی عێراق دۆخە داراییەکەی بەرەو ئاراستەیەکی ئەرێنی دەبات. هەرچەندە فرۆشتنی نەوت بە نرخی کەمتر داهاتی هاوشێوەی بەر لە جەنگی نابێت، بەڵام پێشبینی دەکرێ لە دوو مانگی کۆتایی ساڵدا کاریگەرییەکانی قەیرانی بێ پارەیی لەسەر حکومەت کەم بکاتەوە.

بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی جەنگ لە 28ی شوبات، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئاب گەیشتە زیاتر لە 70 ملیۆن بەرمیل، کە شادەماری داهاتی عێراقە بۆ خەرجی مانگانەی کە نزیکەی 12 تریلیۆن دینارە.

موزهر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەی نەوت بۆ سێ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا پێشهاتێکی گرنگە لە بەڕێوەبردنی داهاتی نەوت و زیادبوونی داهات، بەڵام نابێت ئەو زیادبوونە بە ژمارەی بەرمیلی هەناردەکراو بەتەنیا بپێورێ، بەڵکو دەبێت بە کاریگەریی لەسەر بودجە و کورتهێنانی دارایی بپێورێ، ئەوە جگە لەوەی بەشێک لەو داهاتە بۆ تێچووی بەرهەمهێنانە.

بەر لە جەنگ، عێراق زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنا و لەو بڕە زیاتر لە 3.2 ملیۆن بەرمیلی لێ هەناردە دەکرد.

موزهر محەممەد ساڵح پێشبینی دەکات بۆ مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم، باشبوونێکی رێژەیی و پلەبەندى لە داهاتی عێراق بەهۆی زیادبوونی هەناردەی نەوتەوە بێتە دی، بەڵام بە گوتەى ئەو ناشبێت مامەڵە لەگەڵ داهاتی نەوت بکرێ وەک داهاتی هەمیشەیی لەکاتێکدا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.

بەهۆی کەمبوونەوەی داهات لە عێراق لە شەش مانگی دوای دەستپێکردنی جەنگ، عێراق ناچار بوو کە دەست بۆ یەدەگی بانکی ناوەندی بەرێت. بە گوتەی راوێژکارەکەی سەرۆکوەزیران، زیادبوونی داهاتی نەوت کاریگەری لەسەر دەستەبەرکردنی دۆلار دەبێت و گوشاری کەمیی نەختینە کەم دەکاتەوە.

هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئاب بەراورد بە مانگی ئادار زیاتر لە 75% بەرزبووەتەوە، کە داهاتی نەوتیش بە هەمان رێژە بەرز دەکاتەوە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دۆخی ئێستای فرۆشتنی نەوتی عێراق بەهۆی دۆخی ناوچەکەوە جیاوازە. ئەو نەوتەی عێراق لە رێگەی تەنگەی هورمز و سووریاوە هەناردە دەکرێت، راستەوخۆ دەیفرۆشێت بەبێ ئەوەی بچێتە سندووقی داهاتی عێراق لە ئەمریکا و راستەوخۆ پارەی داهاتەکە وەردەگرێ، بەڵام هەر بەرمیلێکى بە کەمتر لە 20 دۆلار  دەفرۆشێت".

عێراق تەنیا بۆ مووچەی مانگانە پێویستی بە 7.8 ترلیۆن دینارە، لەکاتێکدا داهاتی نەوت لە شەش مانگی رابردوودا کەمتر بووە لەو بڕە.

جەمال کۆچەر رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵ پلانی هەیە هەناردەی نەوت لە دوو ملیۆن و 600 هەزار بەرمیلەوە بگەیێنێتە سێ ملیۆن و داهاتەکەی بە نرخی کەمکراوە مانگانە دەگاتە پێنج ملیار دۆلار، هەرچەندە پارەکە کەمترە لە خەرجی مووچە، بەڵام دابەشکردنی ئاسانتر دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە