Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فرۆشیارێکی مریشک لە هەولێر. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

فرۆشیارێکی مریشک لە هەولێر. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

نرخی مریشک دابەزی؛ لەکێڵگەکان کیلۆی 1900 دینارە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

08-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن08-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

رووداو دیجیتاڵ

لە هەرێمی کوردستان نرخی مریشکی زیندوو بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ بەکۆ کیلۆی بە کەمتر لە 2,000 دینارە. سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی و گەرمیان دەڵێ، حکومەت هاوکارییان نەکات بۆ رێکخستنەوەی بازاڕ، زۆرینەی خاوەن کێڵگەکان مایەپووچ دەبن.

نازم عەبدوڵڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ کیلۆیەک مریشک بەکۆ لە کێڵگەکان بە 1,800 بۆ 1,900 دینار فرۆشراوە، لە کاتێکدا تێچووی بەرهەمهێنانی کیلۆیەک زیاترە لە 2 هەزار و 300 دینار".

بە کیلۆ و بە تاک لە بازاڕەکان نرخەکە زیاترە. رێکار محەممەد، مریشکفرۆش لە شاری هەولێر، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کیلۆیەک مریشک دەدەینە 2 هەزار و 300 دینار و تاوەکو نرخ نزم بێت، خواستی زیاتر لەسەر مریشک هەیە."

دانا عومەر، مریشکفرۆش لە سلێمانی بە رووداوی گوت، کیلۆیەک مریشک دەدەنە دوو هەزار و 250 دینار.

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە گوتی: "زۆر پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخێکی یەکگرتوو بۆ مریشک دیاری بکات. ئەگەر ئەم نرخە وەک ئێستا بمێنێتەوە، لانیکەم 70%ی خاوەن کێڵگەکان مایەپووچ دەبن. ئەم کەرتە باشترین کەرتی بەرهەمی نێوخۆییە کە 12 مانگی ساڵ بەرهەمی کواڵیتی بەرزی هەیە و ناکرێت پشتگوێ بخرێت."

نازم عەبدوڵڵا گوتی: "ئێستا نرخ زۆر دابەزیوە و هەموومان لە زیانداین، لە هەمان کاتدا حکومەت ساڵانە بە ناوی سەرپەرشتیار و مۆڵەت نوێکردنەوەوە نزیکەی 2 ملیۆن دینارمان لێ وەردەگرێت، کە تەنیا وەرگرتنی پارەکەیە و تاوەکو ئێستا ئەوانەی پارە وەردەگرن هەر نازانن کێڵگەکەی من لە کوێیە."

بە گوتەی سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی و گەرمیان، نرخی ئالیک بەرز بووەتەوە و پلان هەیە گومرگی زیاتری بخرێتە سەر؛ گوتیشی: "داوا دەکەین حکومەت بازاڕ بۆ مریشکی زیندوو دروست بکات، کە ئێستا بە ئاسانی رێگە نادرێت هەناردەی نێوەڕاست و خوارووی عێراقیشی بکەین."

نازم عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوە کرد، ساڵانە چەند جارێک نرخی مریشک بەرزدەبێتەوە و لایەنی پەیوەندیدار گوشاری زۆر دەخەنە سەر ئەوان و گوتی: "بە ئێمە دەڵێن دەبێت نرخ هەرزان بێت لەبەر هاووڵاتییان، ئێمەش هاووڵاتیین و لەنێو خەڵکداین و دەمانەوێ هەموو شتێک هەرزان بێت، نەوەک تەنیا نرخی مریشک هەرزان بکرێ و قورساییەکەی بخرێتە ئەستۆی خاوەن کێڵگەکان و حکومەتیش هاوکار نەبێت."

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشک لە هەرێمی کوردستان بەخێو دەکرێن، کە بەرهەمەکەیان نزیکەی 250 هەزار تۆن گۆشتە.

ژمارەی پەلەوەرخانەکان بەپێی پارێزگاکان:
هەولێر: 576 پەلەوەرخانە
سلێمانی: 727 پەلەوەرخانە
دهۆک: 344 پەلەوەرخانە
هەڵەبجە: 35 پەلەوەرخانە

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە