Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەسێک سەرقاڵی پڕکردنی بەرمیلی نەوتە. وێنە؛ بڵند تاهیر – رووداو/ ئەرشیڤ

کەسێک سەرقاڵی پڕکردنی بەرمیلی نەوتە. وێنە؛ بڵند تاهیر – رووداو/ ئەرشیڤ

ئابووری

نرخی بەرمیلێک نەوتی ماڵان گەیشتە 300 هەزار دینار

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

08-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن08-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

رووداو دیجیتاڵ

ئەم ساڵ پێش گەیشتنی وەرزی سەرما نرخی نەوتی سپیی ماڵان بەرزبووەوە و ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوت لە هەولێر گەیشتە 300 هەزار دینار و لە سلێمانی 290 هەزار دینار.


سەرباز کەریم، گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنیفرۆشانی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ بە کۆ بەرمیلێک نەوتی سپی بە 300 هەزار دینار فرۆشرا."

هەر ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە سلێمانی بە نزیکەی 290 هەزار دینار دەفرۆشرێ. سەرەتای ئەم مانگە نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی 250 هەزار دینار بوو.

کۆرش گۆران، فرۆشیاری نەوت لە هەڵەبجە، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەرمیلێک نەوت دەدەینە 280 هەزار دینار، بەڵام زۆر کەمە و بە زەحمەت دەست دەکەوێ."

پار لەم مانگەدا نرخی بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان 120 هەزار دینار بوو، بەڵام لە وەرزی سەرمادا گەیشتە 220 هەزار دینار. ئایاری ئەم ساڵ بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان 160 هەزار دینار بوو، نێوەڕاستی مانگی تەمموز گەیشتە 200 هەزار دینار و ئێستا زیاتر بەرز بووەتەوە.

سەلام عومەر، گوتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، 3ی ئەم مانگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوەکو ئەمڕۆ لە هیچ ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراو دەستی پێنەکردووە."

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، پار لە دەستپێکی ئەیلوولەوە تاوەکو 04-01-2026، نزیکەی 135 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر نزیکەی 674 هەزار و 500 خێزاندا دابەش کرا.

ئەو نەوتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانی رابردوو دابەشی کردووە، 200 لیترە بە 104 هەزار دینار دراوەتە هاونیشتمانییان.

29ی ئابی 2026، کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "نەوت یەکێکە لە پێویستییەکان بۆ هەرێمی کوردستان و وەرزی زستان لە هەرێمی کوردستان ساڵانە زووتر دەگات لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق، ساڵانە تەنیا 50 ملیۆن لیتریان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، بۆ ئەم ساڵ داوا دەکەین لە نەوت و پێداویستییەکانی دیکە هاوشێوەی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان بنێردرێ."

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە