Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەسێک پارە بە کەسێکی دیکە دەدات. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

کەسێک پارە بە کەسێکی دیکە دەدات. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ خاوەنکاران: دەتوانن قەرزەکانتان بە قیست بدەنەوە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

10-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن10-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئەو خاوەنکارانەی پارەی قەرزیان لەسەر کەڵەکە بووە دەتوانن بە قیست پارەکە بدەنەوە. بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، دەیانەوێ هاوکاریی ئەو خاوەنکارانە بکەن، کە توانای داراییان کەم
ە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، رێکارە نوێیەکان دەرفەتێکی لەبارە بۆ سەرجەم خاوەنکار و خاوەن پڕۆژەکان کە قەرزی کەڵەکەبووی بەشداریی دەستەبەرییان لەسەرە بە ئامانجی نەهێشتنی ئاستەنگە داراییەکان لەبەردەم خاوەنکاران و پشتگیریکردنیان بۆ خۆڕێکخستنەوەی یاسایی و بەدەستهێنانی نووسراوی پشتگیریی فەرمی، تاوەکو پڕۆژەکانیان بەشێوەیەکی یاسایی لە بازاڕی کاردا بەردەوام بێت.

مەریوان بەگۆک، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 10ی ئەیلوولی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "قەرزەکان بە بڕی جیاوازن؛ هەیانە 10 ملیۆن دینارە و هەیە 50 ملیۆن دینار قەرزی لەسەرە، دەمانەوێ ئەرکیان سووک بێ بتوانن قەرزەکان بە قیست بدەنەوە".

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەوانەی 10 ملیۆن دینار یان کەمتر قەرزیان لابێت دەتوانن بە 15 قیست بیدەنەوە، ئەوانەی 11 بۆ 30 ملیۆن دینار قەرزیان لابێت دەتوانن بە 20 قیست بیدەنەوە، هەروەها ئەوانەی 31 بۆ 50 ملیۆن دینار قەرزیان لایە دەتوانن بە 25 قیست بیدەنەوە و ئەوانەشی زیاتر لە 50 ملیۆن دینار قەرزیان لابێت، دەتوانن بە 30 قیست بیدەنەوە.

رێکارە نوێیەکان بەرکارن و ئەو خاوەنکارانەی کە قەرزیان لەسەرە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن، بەمەبەستی سوودمەندبوون لە رێکارەکە.

نووسراوەکە بۆ جێبەجێکردن ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، سۆران، گەرمیان و زاخۆ کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە