Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دووکانێکی فرۆشتنی زێڕ لە هەولێر. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

دووکانێکی فرۆشتنی زێڕ لە هەولێر. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

نرخی مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە 15 هەزار دینار دابەزی

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

11-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن11-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

رووداو دیجیتاڵ


لەگەڵ دابەزینی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان، لە هەرێمی کوردستان نرخی مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە 15 هەزار دینار دابەزی.


عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 951 هەزار دینارە، هەروەها عەیاری 22 بە 996 هەزار دینارە".

دوێنێ مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 967 هەزار دینار بوو، لەکاتێکدا 24ی مانگی رابردوو یەک مسقاڵ گەیشتبووە ملیۆنێک دینار.

هەر ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 815 هەزار دینار و عەیاری 14 بە 633 هەزار دینارە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای نرخی ئۆنسەیەک بە 4 هەزار و 351 دۆلار و 100 دۆلار بەرامبەر 155 هەزار و 750 دینار دیاری کراوە.

بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان 80 دۆلار دابەزیوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و کێشە جیۆپۆلیتیکییەکان، چاوەڕوانیی بازاڕەکانی جیهان بۆ داتاکانی هەڵاوسانی ئەمریکا و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بە هۆکارەکانی دابەزینی بەهای زێڕ دادەنرێن.


بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە