Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئۆنسەی زێڕ

ئۆنسەی زێڕ

ئابووری

یەک ئۆنسە زێڕ بە نزیکەی 4,340 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

14-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ14-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ ئەمرۆ دووشەممە دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی داتاکانی هەڵاوسانی ئەمریکا زیاتر لەو ئاستەی کە چاوەڕوان دەکرا، بەرزبوونەوە. ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی پشێبینی بکرێت بانکی ناوەندی ئەمریکا لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بەرەو بەرزکردنەوەی سوودی بانکی بڕوات.

نرخی زێڕ ئەمرۆ بەڕێژەی 0.3 % دابەزی و ئێستا  لە نزیک 4,340 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک مامەڵەی پێوە دەکرێت و بۆ سێیەم هەفتەی یەک لە دوای یەکە دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت. 

دواین گوشارەكان لەسەر نرخی زێڕ دوای ئەوە هاتن كە داتاكانی هه‌ڵاوسانی مانگی ئاب نیشانیاندا پێنوێنی سەرەكیی نرخەکانی بەکاربەر،  (CPI)، بەبێ هەژماركردنی تێچووی خۆراك و وزە، بە ڕێژەی 0.3 % لەسەر بنەمای مانگانە بەرزبووەتەوە. ئەم بەرزبوونەوەیە پێشبینییەکانی زیادکرد کە رەنگە بانکی ناوەندی ئەمریکا سوودی بانکی لە کۆبوونەوەی داهاتووی بانکەکە بەرزبکاتەوە کە ئەم هەفتەیە ئەنجام دەدرێت.

ئێستا بازاڕەکان ئەگەری 88 % دادەنێن بۆ بەرزکردنەوەی نرخی سوودی بانکی و ئەوەش زیان لە نرخی کانزای زەرد دەدات.

لەلایەکی دیکەوە نرخی نەوتی برێنت 107 دۆلاری تێپەڕاندووە کە کاریگەری گەورە لەسەر بەرزکردنەوەی نرخەکانی وزە و هەڵاوسان دروستدەکات.

زێڕ لە دوای گەڕانەوەی لە نزمترین ئاستی خۆی لە دەوروبەری 4,000 دۆلار لە مانگی تەممووزدا، لە مەودایەکی تا رادەیەک کەمدا گەڕایەوە بۆ نزیکەی 4,400 دۆلار.
بانکی ANZ رایگەیاندووە کە سەرەڕای چاوەڕوانییەکان بۆ توندکردنەوەی زیاتری سیاسەتی نەختی، هێشتا گەشبینە بەرامبەر بە زێڕ.

بانکەکە پێشبینی دەکات کە پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە ببێتە هۆی بەرزبوونه‌وەی زیاتری هەڵاوسان، هەروەها پێشبینی سێ جار بەرزکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی ، هەرچارێک بە رێژەی 0.25 % لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە دەکات تاوەکو مانگی ئاداری 2027.

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە