Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پێدانی مووچە بە کاش لە یەکێک لە بانکەکان. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

پێدانی مووچە بە کاش لە یەکێک لە بانکەکان. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

بەشێک لە خانەنشینانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دوو مووچە وەردەگرن

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ خانەنشینانی سەربازی و شارستانی مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان دەڵێت، ئەوانەی بەهۆی مامەڵەکانیانەوە چەند مووچەیەکیان وەرنەگرتووە ئەم مانگە دوو مووچە پێکەوە وەردەگرن.


سادق شێخ عوسمان، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 15-09-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ بەشێکی ئەوانەی چەند مووچەیەکیان وەرنەگرتووە دوو مووچەیان پێکەوە وەرگرت، بەڵێنێک دراوە لەمەودوا هەموو مانگێک دوو مووچە پێکەوە وەبگرن تاوەکو مووچە کەڵەکەبووەکان تەواو دەبن".

گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان گوتی: "هەر فەرمانبەرێک ئەم ساڵ خانەنشین بووبێت، بەهۆی دواکەوتنی مامەڵەکەیەوە چوار بۆ پێنج مانگ مووچەی پێنەدراوە، بەڵام پێکەوە هەموو مووچەکانیان پێنادرێت".

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دوێنێ 14ی ئەیلوول رایگەیاند: "هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120 ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئاب لە کۆی تەمویلی مووچە بڕیوە؛ ئەوە سەرەڕای ئەوەی بڕی 6 ملیار و 30 ملیۆن و 166 هەزار دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی ئاب نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی".

گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان گوتی: "بەگوێرەی یاسا، کاتێک کەسێک خانەنشین دەبێت و بەهۆی مامەڵەکەیەوە وەرگرتنی مووچەی دوادەکەوێت، دەبێت کە مووچەی بۆ بەسترا ئیدی هەموو مووچەکان پێکەوە وەربگرێت. ئەم خاڵە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە و ئەوانەی مووچەشیان بۆ بەستراوە، مووچەی چوار بۆ پێنج مانگیان راگیراوە".

سادق شێخ عوسمان ئاماژەی بەوە کرد: "هەندێک خانەنشین هەن هەر بەهۆی رۆتینی مامەڵەکانیانەوە بە درێژایی ئەم ساڵ هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە و پێشیان نەگوتراوە کەی کێشەکەیان چارەسەر دەکرێت".

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 170 هەزار خانەنشینی شارستانی و زیاتر لە 70 هەزار خانەنشینی سەربازی هەن.

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە