Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

جیاوازیی لە نرخ و رەنگی جلوبەرگی قوتابخانە کێشەی بۆ قوتابییان و بازاڕ دروستکردووە

پەریناز عەبدوڵلا

پەریناز عەبدوڵلا

16-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەریناز عەبدوڵلا
پەریناز عەبدوڵلا16-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

رووداو دیجیتاڵ

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی نوێی خوێندن، بازاڕەکانی جلوبەرگی قوتابخانە جمەیان دێت، بەڵام ئەمساڵ گۆڕینی رەنگی جلوبەرگەکان، جگە لەوەی نرخەکانی بەرز کردووەتەوە، هاووڵاتییان و فرۆشیارانیشی تووشی سەرلێشێواوی کردووە.

وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن رەنگی جلوبەرگی قوتابیانی گۆڕیوە. پەرەنگ رەسوڵ، یەکێک لەو دایکانەی بۆ کڕینی جلوبەرگ رووی لە بازاڕ کردووە، دەڵێت: "پار ساڵ رەنگی سپی و رساسی بوو، ئەمساڵ رساسی و نیلییە. لای من ئەمساڵ جوانترە و رەنگی مارۆنی و نیلی لە هەموو رەنگەکان جوانترە."

سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە هاووڵاتییان پێیان وایە گۆڕانکارییەکە باشە، بەڵام لە نرخەکان نیگەرانن. نادیە محەمەد، دایکێکی دیکەیە و دەڵێت: "ئەم گۆڕانکارییە بۆ ئێمە باشترە، چونکە رەنگی سپی زوو پیس دەبوو، بەڵام کێشەکە ئەوەیە نرخەکانیان گرانە."

گرانیی نرخەکان کاریگەریی زۆری لەسەر خێزانە کەم دەرامەتەکان داناوە. ریحان قادر، کە دایکی چوار منداڵە، باس لەوە دەکات: "بارودۆخی ماددیمان زۆر خراپە، ناچار بووم تەنیا دوو منداڵم بنێرمەوە قوتابخانە و دووانەکەی دیکەم لە خوێندن بێبەش بکەم."

یەکێک لە کێشە سەرەکییەکان، جیاوازیی رەنگەکانە لە بازاڕدا. وەک فرۆشیارێک دەڵێت، وەزارەتی پەروەردە یەک تۆنی لە ڕەنگی مارۆنی دیاری کردووە، بەڵام لە بازاڕدا چەندین جۆر رەنگی مارۆنی هەن، ئەمەش کێشەی بۆ قوتابیان و بەشێک لە کارگەکانیش دروست کردووە.

گەردی عەبدولستار، فرۆشیارە و دەڵێت: "کاڵاکە کەم بووەتەوە و رەنگی زۆریش هاتووەتە بازاڕ. بەڕاستی گرانییەکی زۆرە. بۆ نموونە، ئەم رەنگە مارۆنییە کە هاتووە، هی وەزارەتی پەروەردە نییە، بەڵکو هی قسەی سۆشیاڵ میدیایە. ئەوەی وەزارەت دیاری کردووە، تۆنێکی دیکەیە."

بەهۆی کەمبوونەوەی کاڵا لە بازاڕدا، نرخەکان رۆژ بە رۆژ بەرزتر دەبنەوە. بەهروز ستار، فرۆشیارێکی دیکەیە و دەڵێت: "ئەوەی دوو هەفتە پێش ئێستا جلوبەرگی کڕیبێت، قازانجی کردووە، چونکە ئێستا کە کاڵا کەم بووەتەوە، نرخەکان زۆر گرانتر بوون."

ئێستا نرخی یەک دەست جلوبەرگی قوتابخانە لە بازاڕەکاندا بەپێی تەمەن و جۆری قوماش، لەنێوان 40 هەزار بۆ 80 هەزار دینارە. 

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە