Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

جارێکی دیکە داشکاندنی 50%ی قەرزی کۆنی کارەبا کاراکرا

ژینەر ستار

ژینەر ستار

23-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار23-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا دوایین دەرفەت بداتە هاوبەشانی کارەبا بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە داشکاندنی 50% بۆ دانەوەی قەرزی پێش پڕۆژەی رووناکی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئەیلوولی 2026 حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاردرا دەرفەتێکی دیکە وەک دوایین دەرفەت بدرێتە هاوبەشانی کارەبا، بۆئەوەی سوودمەند بن لە داشکاندن لەسەر قەرزی پێش پڕۆژەی رووناکی بە رێژەی 50%، پرۆسەکەش لە سبەی پێنجشەمەوە تاوەکو 18ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ بەردەوام دەبێت.

لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا هاتووە، ئەو هاوبەشانەی قەرزی پێش پرۆژەی رووناکییان لایە، لەو وادەیەدا قەرزەکانیان نەدەنەوە، خۆکارانە سیستمەکە قەرزەکانیان دەخاتە سەر قیستی مانگانە بەبێ ئەوەی داشکاندنی بۆ بکرێت.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، دوای تەواوبوونی ئەو وادەیە هەر قەرزێکی پیش رووناکی راستەوخۆ دەکرێتە قیستی مانگانە، دەبێت لەگەڵ پسوولەی مانگانەی کارەبای رووناکی دا بدرێت و رێکاری ماوەی پارەدانی لە 50 رۆژدا لەسەر جێبەجێ دەکرێت.

داشکاندنی قەرزی پێش رووناکی بە هەمان میکانیزمی پێشوو دەبێت:

- %50 داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی.
- %25 داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی، میری، جگە لەو هاوبەشانەی فیدەری تایبەت بە خۆیان هەیە. 
- ئەم داشکاندنە جێبەجێ دەکرێت تەنیا ئەگەر هاوبەشەکە بڕی تەواوی قەرزی داشکێنراو بەیەک جار بدات لە رێگەی ئی-پسوولەوە یاخود هۆبەکانی فرۆشیاری وزە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی حکومەت دا هاتووە، لە کۆی دوو ملیۆن هاوبەشی کارەبا لە هەرێمی کوردستان 800 هەزار هاوبەش هێشتا قەرزی کۆنی پێش رووناکییان لەسەر ماوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە