Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بانکى ناوەندى عێراق

بانکى ناوەندى عێراق

ئابووری

بڕیارێکى بانکی ناوەندی؛ کۆمپانیاکان دەتوانن لەهەرێمى کوردستان وردبینى بکەن

هەستیار قادر

هەستیار قادر

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

رووداو دیجیتاڵ 


بانکی ناوەندیی عێراق بڕیارێکی پێشووی هەڵدەوەشێنێتەوە و رێگە دەدات لەمەدوا ئەنجوومەنی پیشەیی چاودێری و وردبینیی ژمێریاریی هەرێمی کوردستان وردبینی بۆ کۆمپانیاکانی سنووری دەسەڵاتی بکات، بەگوتەی سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر، ئەو بڕیارە لە بەرژەوەندیی بازرگاناندایە.

بڕیارەکەی بانکی ناوەندی کە کۆپییەکی دەست رووداو کەوتووە، لە 16ی ئەیلولی 2026 دەرچووە و تێیدا ناوەڕۆکی نووسراوێکی پێشووی خۆی هەڵوەشاندووەتەوە کە لە 8ی تشرینی دووەمی 2024 دەریکردبوو، کە بەهۆیەوە بانکی ناوەندی ئەو زانیارییە داراییانەی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستانی پەسند نەدەکرد، ئەگەر لەلایەن ئەنجوومەنی پیشەیی چاودێری و وردبینیی ژمێریاریی بەغداوە نەکرابووایە.

 هەڵوەشاندنەوەى ئەو بڕیارە وا دەکات لە مەودوا راپۆرتى وردبینى  ئەنجوومەنی پیشەیی چاودێری و وردبینیی ژمێریاریی هەرێمى کوردستان بۆ کۆمپانیاکان لەلایەن بانکى ناوەندییەوە وەربگیرێت.

گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو بڕیارەى بانکى ناوەندى لە رۆژی یەکشەممەوە 20ی ئەیلوول لە بانکەکان دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.

ئەو وردبینییە بەشێکە لە رێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ ئەوەی کۆمپانیاکان سوودمەند بن لە کڕینی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ هاوردەکردنی کاڵا.

گەیلان حاجی سەعید رایگەیاند، پێشتر کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان دەبووایە لە بەغدا ئەو وردبینییەیان بکردایە و ناچار دەبوون کە دووجار باج لە هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بدەن، ئەوە جگە لەوەی ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندی ئاسانکاری بۆ بازرگانان دەکات بۆ دەستگەیشتن بە دۆلار بە نرخی فەرمی.

16ی ئاب هەردوو ئەنجوومەنی پیشەیی چاودێری و وردبینیی ژمێریاریی بەغدا و هەولێر لەسەر سنووری دەسەڵاتیان رێککەوتن، بەگوێرەی رێککەوتنەکە، هەرکام لەم دوو ئەنجوومەنە وردبینى بۆ کۆمپانیاکانى سنوورى خۆیان دەکەن و  وردەکارییەکەی بە نووسراوی فەرمی بۆ بانکی ناوەندیی عێراق دەنێرن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە