Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فۆتۆ : بڵند تاهیر

فۆتۆ : بڵند تاهیر

ئابووری

پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن


رووداو دیجیتاڵ


وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمیی بانکی ناوەندی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێتە دوو کۆمپانیا و بەمنزیکانە پێدانی دۆلار بە گەشتیاران دەستپێدەکاتەوە.


بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، تاوەکو ئێستا بانکی ناوەندی رەزامەندیی بە دوو کۆمپانیا داوە، کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ گەشتیاران دابین بکەن.

لە 6ی ئاب، بانکی ناوەندیی عێراق چەند داوایەکى ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ جێبەجێکردن لەپێناو کردنەوەی دەروازەی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان.  لە 16ى هەمان مانگ نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان  ئەو داوایەى ئاراستەى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بانکی ناوەندی داوای لە هەرێمی کوردستان کردبوو کە نوێنەری خۆیان بۆ وەرگرتنی دۆلار لە بانکی ناوەندی و گواستنەوەی بۆ فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکەن. هەردوو فڕۆکەخانەکە نوێنەری خۆیان دیاریکردووە، بڕیارە بەم نزیکانە لە رێگەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغدا بکرێت.

بانکی ناوەندیی عێراق 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار دەداتە بانک و کۆمپانیاکان و ئەوانیش بە 132 هەزار دینار بە گەشتیارانی دەفرۆشن، هەر گەشتیارێک دەتوانێت 2000 دۆلار لە بانکی ناوەندی بەو نرخە بکڕێت.

بەهۆی ئەوەی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان پێدانی دۆلار بە گەشتیاران نییە، ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کە گەشتیاریان دەکرد بۆ ئەوەی سوودمەندبن لەو دۆلارە، ناچار دەبوون لە فڕۆکەخانەکانی دیکەی عێراقەوە گەشت بکەن.

رێبوار کەریم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە بەدواداچوونی بۆ ئەو پرسە کردووە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دیاریکردنی نوێنەری فڕۆکەخانەکان دوا قۆناخی دەستپێکردنی پێدانی دۆلاری بانکی ناوەندییە بە گەشتیاران لەلایەن ئەو دوو کۆمپانیایەی کە رێگەپێدانیان بۆ کراوە.

رێکارەکانی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران چەند مەرجێکی هەیە، دەبێت تکتی فڕۆکەی گەشتیار ئامادە بێت و بۆ ئەو وڵاتانە نەبێت کە ئەو دۆلارە نایانگرێتەوە.

سەرچاوەکەی رووداو گوتی: "ئەگەر رێکارەکان بەم شێوەیە بەرەوپێش بچن و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن نووسراوەکە بگەڕێنێتەوە بۆ بانکی ناوەندیی عێراق، پێشبینی دەکرێت لە دوو هەفتەدا پێدانی دۆلار لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە".

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە