Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پارەی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارەی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ رووداو: هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم مووچەدا نییە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

27-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد27-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بێ هیچ گرفتێک و بە ئاسایی خەرج دەکرێ و هەناردەکردنی نەوتیش بەنزیکەیی گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی؛ دڵنیاییشی دا کە مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق پارێزراوە و ناردنی دۆلاری کاشیش لە ئەمریکاوە بەردەوامە.

رۆژی یەکشەممە، 27ی ئەیلوولی 2026، عودەی عەواد، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بۆ ئەم مانگەش مووچە بە شێوەیەکی ئاسایی خەرج دەکرێ. هیچ ئاستەنگ و بەربەستێک لە بەردەمیدا نییە."

لەبارەی وردبینیی لیستی مووچەخۆران لەلایەن دیوانی چاودێریی داراییەوە، سەرۆکی لیژنەی دارایی گوتی: "ئەگەر هەمان ناوی لیستەکانی پێشوو بێت و بێ گۆڕانکاری بنێردرێتەوە، بەبێ هیچ گرفتێک مووچەکان خەرج دەکرێ."

عودەی عەواد رایگەیاند: "دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و هیچ گرفتێکی نییە. مووچەی ئەم ساڵی فەرمانبەران بە تەواوی مسۆگەر و پارێزراوە."

سەبارەت بە کەمبوونەوەی نەختینە لە عێراق، عودەی عەواد ئاماژەی بەوە کرد کە "پێشتر کێشەی کەمیی نەختینە هەبوو، بەڵام ئێستا دۆخەکە بەنزیکەیی گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی و تا رادەیەکی زۆر بابەتەکە چارەسەر بووە. هەرچەندە هێشتا کورتهێنان ماوە، بەڵام زۆر کەمترە لە پێشوو."

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باسی لە هەناردەکردنی نەوت کرد و گوتی: "دۆخی هەناردەکردنی نەوت زۆر باشە و نزیکبووەتەوە لە دۆخی سرووشتیی پێش قەیرانەکە."

لەبارەی داشکاندنی نرخ بۆ کڕیارانی نەوتی عێراق، عودەی عەواد باسی لەوە کرد کە "داشکاندن هێشتا بەردەوامە و بەپێی کۆمپانیاکان دەگۆڕدرێ، لە نێوان 10% بۆ 20%ـدایە. ئەم داشکاندنەش وەک قەرەبوویەکە بەرامبەر ئەو مەترسییە ئەمنییانەی لە تەنگەی هورمزدا هەن، کۆمپانیاکانی گواستنەوە و دڵنیایی ئەو داشکاندنە وەردەگرن."

سەبارەت بە داهاتی نەوتیش ئاشکرای کرد کە "لەسەر بنەمای هەناردەکردنی رۆژانەی 3 ملیۆن بەرمیل، داهاتی مانگانە دەگاتە سەرووی چوار تریلیۆن دینارە."

سەبارەت ناردنی دۆلاری کاش لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە، سەرۆکی لیژنەی دارایی رایگەیاند: "هیچ راگرتنێک لە ناردنی دۆلاری کاشدا نییە. بڕی پارەکەش بەپێی پێداویستییەکانی حکومەت دیاری دەکرێ و ناردنی دۆلار لە ئەمریکاوە بەردەوامە."

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە