رووداو دیجیتاڵ
پەیامنێری رووداو لە زاری سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە رایگەیاند، "مووچەی مانگی 10ی هەرێمی کوردستان خەرج کرا."
شکۆ عومەر، پەیامنێری رووداو لە بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە 04-11-2026 رایگەیاند، "سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێی راگەیاندنین، مووچەی مانگی 10ی هەرێمی کوردستان خەرج کرا و خرایە سەر هەژماری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان."
پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوە کرد، بە هەموو پێوەرێک دەبوو رۆژی سێشەممە 03-11-2026 مووچە بنێردرێت، چونکە هەموو رێکارەکان تەواوکرابوونن، بەڵام بە بیانووی نەبوونی سیولە و پارەی نەختینە لە بانکی ناوەندیی عێراق، دوێنێ مووچە نەنێردرا.
.jpg&w=3840&q=75)
