کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئالیس هوانگ (لە نێوەڕاست، بەشێکی رووخساری داپۆشراوە)، بەڕێوەبەری چینی لە کۆمپانیای داتاسەنتەری "مێگاسپید" لە تەنیشت جێنسن هوانگ (دەستەڕاست بە جلوبەرگی رەشەوە)، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئینڤیدیا لە خوانێکی ئێوارە لە چێشتخانەیەکی شاری تایپێ لە تایوان، لە پەراوێزی پێشانگەی تەکنەلۆجیای کۆمپیوتێکس - 22ـی ئایاری 2025. وێنە: گرتەی ڤیدیۆیی CTI لەڕێگەی AFPTV / AFP)

ئابووری

ئێنڤیدیا ئامادەکاریی دوورخستنەوەی جێنسن هوانگ دەکات

بژار زوبێر

بژار زوبێر

12-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر12-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی کارگێڕیی گەورە کۆمپانیای تەکنەلۆجیای ئێنڤیدیا خۆی بۆ دوورخستنەوە و لەسەرکارلادانی جێنسن هوانگ، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ئامادە دەکات، ئەوەش لە دوای زنجیرەیەک ئابڕووچوونی پەیوەندیی سۆزداریی لە دەرەوەی ژیانی هاوژینی و گومانی دزەپێکردنی زانیاری بۆ دەزگای هەواڵگریی چین.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵـی ئەمریکی لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی کارگێڕیی کۆمپانیاکە کۆدەبێتەوە تاوەکو بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر چارەنووسی جێنسن هوانگ بدات کە بە یەکێک لە کاریگەرترین سەرکردەکانی کەرتی تەکنەلۆجیا و ژیریی دەستکرد لە جیهاندا دادەنرێت.

وردەکاریی پەیوەندییە نهێنییەکان و گومانی سیخوڕی

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز باسی لەوە کرد کە هوانگی تەمەن 63 ساڵ، پەیوەندیی خۆشەویستیی لەگەڵ کیمبەرلی پاوڵی تەمەن 48 ساڵ، جێگری سەرۆکی ئێنڤیدیا بۆ کەرتی تەندروستی هەبووە، بەڵگەی وێنەیی و ڤیدیۆییش لە هوتێلێکی شاری سان خۆسێ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە نێوانیاندا بڵاوبووەتەوە.

ئەم ئابڕووچوونە نوێیە دوای ئەوە هات کە پێشتر هوانگ دانی بە پەیوەندییەکی دیکەیدا نابوو لەگەڵ خانمێک بە ناوی ئالیس هوانگ، کە بەرپرسێکی باڵای کۆمپانیای مێگاسپیدی تایبەت بە داتاسەنتەرەکانە لە سینگاپوور؛ راپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئەمریکاش ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ئالیس هوانگ بۆ وەزارەتی ئاسایشی دەوڵەتی چین کاری کردووە، ئەمەش گومانی ئەوەی دروستکردووە کە بەڕێوەبەری ئێنڤیدیا لە رێگەی ئەو پەیوەندییەوە کرابێتە ئامانجی ئۆپەراسیۆنێکی سیخوڕیی بێگانە.

❞ جێنسن هوانگ: من ناپاکییم بەرامبەر بە هاوژینەکەم کرد، رەفتارەکانم ئازاری بە هاوژینەکەم و منداڵەکانمان گەیاند؛ هیچ پاساوێک بۆ ئەوەی کردوومە نییە و زۆر داوای لێبوردن دەکەم"

جێنسن هوانگ لە پەیامێکدا بۆ کارمەندانی کۆمپانیاکەی بە فەرمی داوای لێبوردنی کرد و گوتی: "من ناپاکییم بەرامبەر بە هاوژینەکەم کرد، رەفتارەکانم ئازاری بە هاوژینەکەم و منداڵەکانمان گەیاند؛ هیچ پاساوێک بۆ ئەوەی کردوومە نییە و زۆر داوای لێبوردن دەکەم."

لێکۆڵینەوەی کۆنگرێس و سکاڵای خاوەن پشکەکان

هاوکات لەگەڵ ئەم دانپێدانانە، ئێنڤیدیا دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆی راگەیاند، کۆنگرێسی ئەمریکاش داوای لێکردووە لە دانیشتنێکی داخراودا لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو خانمەدا روونکردنەوە بدات.

بەهۆی شاردنەوەی ئەم زانیارییانە لە بازاڕ، خاوەن پشکەکانی کۆمپانیای ئێنڤیدیا سکاڵایەکی یاسایی بەکۆمەڵیان لە دژی هوانگ و کۆمپانیاکە تۆمارکردووە؛ لە چەند رۆژی رابردووشدا بەهای پشکەکانی ئێنڤیدیا لە بۆرسەدا رووبەڕووی دابەزینێکی گەورە بووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی هوانگ مانگی رابردوو مەدالیای نیشتمانیی زانستی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پێبەخشرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە