کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک قاڵبی زێڕ لە کارگەیەکی ئیتاڵیا. وێنە: AFP

ژمارەیەک قاڵبی زێڕ لە کارگەیەکی ئیتاڵیا. وێنە: AFP

ئابووری

نرخی زێڕ لە خوار 4,000 دۆلار مایەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

12-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ12-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی زێڕ لە خوار ئاستی 4,000 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک مایەوە. ئەمەش دوای ئەوەی بەردەوامیی گوشارەکانی هەڵاوسان و لێدوانە تووندەکانی بەرپرسانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، پێشبینییەکانیان بۆ بەرزکردنەوەیەکی دیکەی رێژەی سوودی بانکی لە مانگی کانوونی یەکەمدا بەهێزتر کرد.

نرخی زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەردەوامی دا بە دابەزینە گەورەکەی رۆژی رابردووی خۆی و ئۆنسیەکی بە 3980 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بازاڕەکان بە تەواوەتی بەرزکردنەوەی 0.25٪ رێژەی سوودی بانکی لە مانگی کانوونی یەکەمدا پێشبینیکردووە، لە کاتێکدا بەشێک لە وەبەرهێنەران پێشبینیی هەنگاوێکی گەورەتری 50٪ دەکەن.

ئۆستن گووڵسبی، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا لقی شیکاگۆ راپۆرتی هەڵاوسانی مانگی تشرینی یەکەمی بە نیگەرانکەر وەسفکرد، هاوکات ئانا پاوڵسن، داڕێژەری سیاسەتی نەختی هۆشداریدا لەوەی گوشارە بەرزەکانی نرخەکان بەهۆی فاکتەری کاتییەوە دروست نەبوون.

لەلایەکی دیکەوە سوودی قەواڵە دوو ساڵییەکانی گەنجینەی ئەمریکا کە زۆر هەستیارە بە گۆڕانکارییەکانی سیاسەتی نەختی کورتخایەن، لە مامەڵەکانی دوو رۆژی رابردوودا 0.18٪ بەرزبوونەوە. بەرزبوونەوەی تێچووی قەرزکردن لەسەرنجراکێشی زێڕ کەمدەکاتەوە.

شارەزایانی بانکی (ANZ) رایانگەیاندووە کە بەرزبوونەوەی زیاتری هەڵاوسان و خۆڕاگریی داتاکانی ئابووری، پێشبینییەکانی بۆ هەڵوێستێکی تووندتری بانکی ناوەندی زیاتر کردووە، لەنێویاندا ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودی بانکی بەڕێژەی  0.50٪ لە کانوونی یەکەمدا. بانکەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەرزبوونەوەی سوودی قەواڵەکان و بەهێزبوونی دۆلار، کاریگەریی نەرێنییان لەسەر خواستی وەبەرهێنەران بۆ کڕینی زێڕ دروستکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە