کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
ئابووری

نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 1.2٪ بەرزبووەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

12-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ12-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ 

لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕی دراوی تاراندا، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ 3,300 تمەن یان بە رێژەی 1.26% بەرزبووەوە و یەک دۆلار بە 264,900 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت. 


لە 24 کاژێری رابردوودا، بەرزترین نرخی دۆلاری ئەمریکی 264,900 تمەن و نزمترین نرخیش کە مامەڵەی پێوەکرابێت 260,050 تمەن بووە. بەهای دۆلار بەراورد بە هەفتەی پێشوو نزیکەی 1.49% دابەزینی بەخۆوە بینیوە، بەڵام لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بە کۆی گشتی بە رێژەی 45.55% بەرزبووەتەوە.

پسپۆڕانی ئابووری، بە لەبەرچاوگرتنی رەوتی مامەڵەکانی رۆژی چوارشەممە، پێشبینی دەکەن لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا نرخی دۆلار زیاتر لە نێوان 258 بۆ 263 هەزار تمەندا گۆڕانکاری بەسەردابێت. ئەو شارەزایانە پێیان وایە گەڕانەوەی خێرای نرخی دۆلار لە نزمترین ئاستی رۆژانەی و بەرزبوونەوەی بۆ زیاتر لە 264 هەزار تمەن دەریدەخات کە لە نرخە نزمەکاندا هێشتا خواست بۆ کڕین بە چالاکی ماوەتەوە.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن، لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەرێنیی سیاسی و بەهێزکردنی خستنەڕووی دراو لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، ئەگەری پاشەکشەی نرخی دۆلار بۆ نزیک لە ئاستەکانی 250 هەزار تمەن لە ئارادایە.

لە بەرامبەردا، ئەگەر هەواڵی دانوستاندنەکان بە ناڕوونی بمێنێتەوە یاخود هەڵوێستی دژبەیەک لە نێوان لایەنەکاندا دەربکەوێت، ئەگەری گەڕانەوەی خواستی خۆپارێزی و جووڵەی نرخی دۆلار بەرەو ئاستاکانی سەروویی 265 هەزار تمەن بەهێز دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە