کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پێشمەرگەیەک لەگەڵ ئاڵای کوردستان

پێشمەرگەیەک لەگەڵ ئاڵای کوردستان

ئابووری

مووچەی ژمارەیەک پێشمەرگە لە ئەپی کوردپاس زیاد کرا

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

13-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن13-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک پێشمەرگە دەڵێن، لە ئەپلیکەیشنی حکومەتی هەرێمی کوردستان (KRDpass) بە پەیام مووچەی مانگی داهاتوویان (مانگی 11) بۆ دانراوە و بڕەکەی لە 150 هەزار دینارەوە بەرەو سەرووتر زیادی کردووە.


پێشمەرگەیەک ئەمڕۆ هەینی 13-11-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "چوار پێشمەرگە پێکەوەین، سێ کەسمان مووچەمان بڕەکەی زیاد بووە، ئەوانەی 850 هەزار بوو نووسراوە مووچەی داهاتوو زیاتر لە ملیۆنێک دینارە".

ئەو پێشمەرگەیە گوتی: "هاوڕێی دیکەشمان مووچەی زیاد کراوە، لە هەمان کاتدا هەمانە هیچ مووچەی زیاد نەبووە، لەوانەی مووچەیان زیادی کردووە هەمانە هیچ بڕوانامەشی نییە، ئیدی نازانین هۆکارەکە چییە و لیواکانیشمان هیچ زانیارییان پێنەداوین".

بەگوێرەی زانیاریی پێشمەرگەکان، زیادکردنی مووچە لە 150 هەزار دینارەوە دەست پێدەکات و هەیانە زیاتر لە 250 هەزار دینار مووچەکەی زیادی کردووە.

رووداو لەگەڵ سێ ئەفسەری باڵا بە پلەی لیوا لە وەزارەتی پێشمەرگە قسەی کرد، ئەوان ئامادە نەبوون هیچ زانیارییەک بخەنەڕوو، نە رەتیانکردەوە و نە پشتیڕاستیان کردەوە.

لە ئەپلیکەیشنی (KRDpass) کە فەرمییە و لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە (بەتایبەت وەزارەتی ناوخۆ) پەرەی پێ دراوە، مانگانە دوای وەرگرتنی مووچە، بڕی مووچەی مانگی داهاتوو دیاری دەکات کە بڕیارە بچێتە سەر هەژماری مووچەخۆرەکە.

رووداو پەیوەندی بە بەرپرسانی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرد، کە دامەزرێنەری ئەپلیکەیشنی کوردپاسن، بەڵام بەردەست نەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە