ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 4 دۆلار و 75 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 98 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەکرا
.نرخی نەوتی
سووکی تەکساسی ئەمریکاش 4 دۆلار و 57 سەنت دابەزی و
بە 92 دۆلاو 3 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
رۆبن مێڵز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا قەمەر ئینێرجی میوانی بووڵتەنی
ئابووری بوو و رایگەیاند، ئەگەر شەڕ دەست پێبکاتەوە چاوەڕوان دەکرێت نرخی هەر
بەرمیلێکی نەوت 10 – 15 دۆلار بەرز ببێتەوە.
جیهان چاوی لە کردنەوەی تەنگەی هورمزە، بەڵام ئێران دەخوازێت لە یەکەم
قۆناخی رێککەوتن، شەش دۆلاری لە بانکەکانی قەتەر ئازاد بکرێن.
عێراق کە بەهۆی داخرانی تەنگەی هورمزەوە، گیرۆدەی کەمی داهات و
بەرزبوونەوەی نرخەکان بووە، لەم جەژندا بۆ رێگریکردن لە زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی
ئاژەڵ بڕیاریداوە هاوردەی ئاژەڵ لە ئوردنەوە زیاتر بکات، هەروەها رەزامەندی داوە
لە 1ی حوزەیرانەوە سەرجەم کاڵاکان لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و بەگوێرەی
سیستمی ئەسیکۆدا هاوردە بکرێن
پێچەوانەی عێراق، بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پڕ بوون لە بەرهەمی نێوخۆیی
جوتیارانی هەرێمی کوردستان، چونکە پەتاتە،
پیاز،خەیار، ترۆزی، کولەکە، پاقلە، کەلەرم، بڕووکلی، خاس و قەڕنابیت نێوخۆ
پێگەییوە و هیچ پێویستییەکیان بە هاوردەکردنیان نەماوە.


