رووداو دیجیتاڵ راپۆرتێکی نوێی پشکنەری گشتیی ئەمریکا ئاشكرای دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان هێشتا ناتوانێت بێ هاوکاریی ئەمریکا خەرجییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەتایبەت مووچە و ئامادەیی سەربازی دابین بکات؛ ئاماژە بەوەش کراوە کە هەرێمی کوردستان 33 ملیار دۆلار قەرزی لەسەرە و بە چڕی پشتی بەو بودجەیە بەستووە کە لە بەغداوە بۆی دێت. لەو ماوەیەدا کە ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران لە جەنگدا بوون، دوو هەزار و 820 ئەمریکی و بەڵێندەر و کارمەندی کۆنسووڵخانەی هەولێر بەهۆی مەترسیی هێرشەکانەوە ناوچەکەیان جێهێشت. هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا ئەو قەرزانەی لە سەر کۆبووەتەوە کە بەڕێوەبەری کشتووکاڵی هەولێر لەبارەی مامەڵەی بەغدا لە پرسی وەگرتنی گەنم لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەڵێ، "بە چاوێکی سیاسی دەڕوانرێتە بەرهەمی گەنمی هەرێمی کوردستان و نایانەوێت دان بەوەدا بنێن بەرههێنانێکی پێشکەوتووی دانەوێڵە هەیە".