رووداو - هەولێر
سبەی پێشانگەی روانگە فورەس لە هەولێر دەکرێتەوە، 166 کۆمپانیا لە 14 وڵات بەشداریدەکەن، پێشبینی دەکرێت زیاتر لە دوو هەزار هەلی کار بۆ گەنجان و دەرچووی کۆلێژەکان و هەموو تەمەنێک بڕەخسێنێت.
کۆمپانیاکان لە 36 بواردا دەرفەتی کار نمایشدەکەن، پێشبینی دەکرێت 20 هەزار کەس لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان پێشانگەی نێودەوڵەتی کاری روانگە فورەس ببینن.
داستان قادر، بەڕێوەبەری پرۆگرامەکانی روانگە داوا دەکات هەر کەسێک دەچێتە پێشانگەکە نزیکەی 20 کۆپی سی ڤی خۆی پێبێت تاوەکو چانسی هەبێت و داوای ئیش لە ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیا بکات.
لە ماوەی سێ ساڵدا دەزگای روانگە هەلی کاری بۆ زیاتر لە چوار هەزار و 500 کەس رەخساندووە.


