رووداو-تەندروستی
نوێنەری نەخۆشخانە تایبەتەکان لە هەرسێ پارێزگەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزرادنی پزیشکانی خولاو لە نەخۆشخانە تایبەتەکان کۆبوونەوە.
د. وڵات ئیبراهیم نوێنەری نەخۆشخانە تایبەتەکان لە هەرسێ پارێزگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی شێوازی دامەزراندنی پزیشکانی خولاو لە نەخۆشخانە تایبەتەکان نەدراوە و هەفتەی داهاتوو دووبارە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کۆدەبنەوە.
نوێنەری نەخۆشخانە تایبەتەکان لە هەرسێ پارێزگەی هەرێمی کوردستان گوتی، "دوو کاژێر لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی دانیشتین کە پێکهاتبوو لە د. رەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەت، د. رەعد نەجم لە پلاندانانی وەزارەت و د. موعاف عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی."
د. وڵات ئیبراهیم جەختیشی کردەوە: "ئێمە خەمخۆری پزیشکانی دانەمەزراوین."



