رووداو-تەندروستی
پسپۆڕێکی فریاکەوتن رایدەگەیێنێت، لەکاتی رووداوی هاتووچۆدا یەکەم هەنگاو دڵنیابوونەوەیە لە سەلامەتیی شوێنی رووداوەکە و دواتر ئەنجامدانی فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ بەرکەوتووان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10-6-2026 د. ئەحمەد سەعید پسپۆڕی فریاکەوتن لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، "لەکاتی روودانی هەر کارەساتێک، یەکەم کار ئەوەیە کە سەیری هەموو رووداوەکە بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت سەلامەتە بۆ کەسانی دەوروبەر، دواتر سەیری کەسی بەرکەوتوو دەکرێت و دەبێت بزانرێت ئایا گونجاوە بۆ راکێشان، ئەگەر نەگونجا پێویستە رانەکێشرێت و چاوەڕێی ئامبوڵانس بکرێت."
سەبارەت بەو کەسانەی لەکاتی رووداوەکەدا لە ئۆتۆمبێل دەکەونە دەرەوە، د. ئەحمەد سەعید گوتی، "ئەوانەی لە ئۆتۆمبێل دەکەونە دەرەوە، ئەگەری زەبریان زۆر زیاترە و نابێت بجوڵێنرێن، تەنیا مەگەر مەترسیی مانەوەیان لەسەر زەوی زیاتر بێت، ئەوکاتە دەتوانرێت بجوڵێنرێن."
پسپۆڕەکەی فریاکەوتن ئاماژەی بەوەشکرد، "نابێت یەکسەر ئاو بدرێت بە سەرنشین، تاکە شت کە دەتوانرێت ئەنجامبدرێت تاوەکو ئامبوڵانس دەگات، ئەوەیە کرداری بوژاندنەوەی دڵە (CPR) ئەنجامبدرێت."
لەکۆتایدا د. ئەحمەد سەعید روونیکردەوە کە 6%ی حاڵەتەکانی مردن بەهۆی رووداوی هاتووچۆوەیە قایشی سەلامەتی ئەگەری مردن بە رێژەی 80% کەم دەکاتەوە."



