Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

لە شەش مانگدا زیاتر لە 10 هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراون

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

توێژینەوەیەک لە بۆستن: شاتوو خەمۆکیی بەساڵاچووان کەم دەکاتەوە
تەندروستی30-09-2026

توێژینەوەیەک لە بۆستن: شاتوو خەمۆکیی بەساڵاچووان کەم دەکاتەوە

رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا یەکێکە لە گەورەترین ناوەندەکانی فریاگوزاری لە هەرێمی کوردستان و عێراق (بە توانای 200 تەخت و هێڵی نیشتنەوەی هەلیکۆپتەر)، لەماوەی شەش مانگی رابردوودا خزمەتگوزاریی پزیشکیی بە فراوانی پێشکێش بە هاونیشتمانییان کردووە.

بەپێی ئاماری فەرمیی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر، لەو ماوەیەدا کۆی گشتیی 10181 نەشتەرگەری ئەنجام دراون، کە بەم جۆرە دابەش بوون:

- نەشتەرگەریی سەرووی گەورە، گەورە و مامناوەند: 2421
- نەشتەرگەریی بچووک: 7760

لە هەمان ماوەدا، بەشی راوێژکاری منداڵان پێشوازی لە زیاتر لە 5000 چارەخواز کردووە (بە تێکڕای مانگانە 750 بۆ 900 سەردان) و جگە لە پشکنینی پزیشکی، پشکنینی تاقیگەیی و سۆناریان بۆ ئەنجام دراوە.

د. کاروان نانەکەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا بە رووداوی راگەیەند، رۆژانە 20 پسپۆڕی جیاواز لە نەخۆشخانەکەدا کار دەکەن و لەخزمەت چارەخوازان دان، نەخۆشخانەکە بە شێوەی 24 کاتژمێری کاردەکات و لە 15 بەشی سەرەکی پێکهاتووە، لەوانە: مێشک و دەمار و بڕبڕەی پشت، نەشتەرگەریی گشتی و سڕکردن، شکان و ئێسک و جومگەکان، دڵ و سینگ، هەناو، نەشتەرگەریی جوانکاری، چاودێریی چڕ (ICU)، تاقیگە، تیشک و سۆنار، بانکی خوێن و چارەسەری سرووشتی.

سەرەڕای ئەوەی بەشی تایبەتیان نییە، بەڵام ئەم نەشتەرگەرییە جۆراوجۆرانەش رۆژانە بە سەرکەوتوویی لەم نەخۆشخانەیەدا ئەنجام دەدرێن:

- نەشتەرگەریی قورگ، لووت و گوێ
- نەشتەرگەریی دەم، روو  و شەویلاگ
- نەشتەرگەریی منداڵان و چاو
- منەشتەرگەریی میزەڕۆ

بابەتی پەیوەندیدار

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت
تەندروستی30-09-2026

قایمقامی هەولێر: هەر فرۆشگەیەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت سزا دەدرێت

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن
تەندروستی30-09-2026

دەروونناسێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارێکی دڵەڕاوکێی بەردەوامن

توێژینەوەیەک لە بۆستن: شاتوو خەمۆکیی بەساڵاچووان کەم دەکاتەوە
تەندروستی30-09-2026

توێژینەوەیەک لە بۆستن: شاتوو خەمۆکیی بەساڵاچووان کەم دەکاتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە